ئاگادارییەک لە سەنتەری کڵادەوە

سەنتەری کڵادی زانکۆی سۆران، ئاگاداری بەشداربووانی خولی زمانی سەنتەرەکە دەکاتەوە کە بە لیستێک گشت زانیارییەکان، سەبارەت بە کات و شوێنی تاقیکردنەوە هاوپێچ کراوە.
سەنتەری کڵادی زانکۆی سۆران، ئاگاداری بەشداربووانی خولی زمانی سەنتەرەکە دەکاتەوە کە بە لیستێک گشت زانیارییەکان، سەبارەت بە کات و شوێنی تاقیکردنەوە هاوپێچ کراوە.
ڕۆژی پێنجشهممه، ١ـی دیسەمبەری ٢٠٢٢، ڕێوڕهسمی سێزدهیهمین خولی دهرچووانی زانكۆی سۆران بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بەڕێوە دەچێت.
ئەم خوله، ١٣٨٤ دهرچوو لهخۆدهگرێت، له ٢٥ پسپۆڕی جیاواز، به خوێندنی بهكالۆریۆس، ماستەر و دكتۆراوه.
بە مەبەستی دەرخستن و پیشاندانی توانا و بەهرەی قوتابیان و بەبازاڕکردنی بەرهەمی دەستی قوتابیان، زانکۆی سۆران لە ژێر سەرپەرشتی د. ڕزگار سەعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان، پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ قوتابیان دەکاتەوە. هەموو ئەو قوتابیانەی بەهرەمەندن و بەرهەمی تایبەت بە خۆیان هەیە، دەتوانن لەم پێشانگایەدا بەشداربن و کاڵاکانیان بفرۆشن.
ڕۆژی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی بۆنەکان، زانکۆی سۆران دیداری ناساندنی زانکۆ بە قوتابیانی قۆناغی یەکەم ساز دەکات. ئامانج لە دیدارەکە، ئاشناکردنی قوتابیانی قۆناغی یەکە بە ئەرک، ماف و جیاوکەکانیان، پێدانی بەرچاڕۆشنییە سەبارەت بە دونیابینی زانکۆکە، کە تیایدا قوتابی چەق و سەنتەرە. ھەروەھا، ئەوە بۆ قوتابیان شی دەکرێتەوە، کە زانکۆ ئەو کایەیە کە بە بەھرە و تواناکانیان دەتوانن بەشدارییەکی کارا لە پێشخستنی ڕەوتی زانست و دروستکردنی ئایندەی خۆیان بکەن.
فاکەڵتیی ئادابی زانکۆی سۆران، پۆستی سەرۆکی بەشی زمانی کوردی ڕادەگەیەینێت، هەر بەڕێزێک ئارەزوو دەکات ئەو پۆستە وەربگرێت، دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات.
پەڕەى 2 لەکۆى 44 پەڕەدا