بەرەو پێشبردنی بەهرە و توانا کەسییەکان بۆ سەرکەوتن دوای دەرچون لە زانکۆ

 

 سەنتەری گەشەپێدانی کار-لە زانکۆی سۆران بە هەماهەنگی لەگەڵ Iraqi Kurdistan Rural University Partnership Program (IKRUPP) کە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پاڵپشتی دەکرێت  و وۆڕک شۆپێکی دوو رۆژی ئەنجام دەدات بۆ قوتابیانی گشت فاکەلتیەکانی سەر بە زانکۆی سۆران.

وۆڕک شۆپەکە چەندین جۆری بەهرەی تایبەت بە بازاری کار لەخۆ دەگرێت.

ئەمە هەلێکی زێرینە کە پێشتر پێشکەش نەکراوە و ڕێژەی بەشداربوون سنوردارە، واتە دوای هەڵسەنگاندنی قوتابیان و چاوپێکەوتنیان تەنها (٤٠) بەشداوبوو وەردەگرین. لە فایلی هاوپێچ فۆڕمی بەشدار بوون پڕدەکرێتەوە دوای پەسەند کردنی چاوپێکەوتن بۆ ئەنجامدەدرێت لە لایەن سەنتەری گەشەپێدانی کار و بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکەمان.

ئەجێندای وۆڕک شۆپەکە پڕ زانیاری بەسوودی کرداری و تیۆری دەبن و بەشدار بووان لە چالاکیەکانیاندا بەهرەکانیان زیاتر دەبێت لە بواری کۆمەڵایەتی و کارکردن.

زمانی ئینگلیزی زمانی سەرەکی وٶڕک شۆپەکە دەبێت، پێویستە بەشداربووزمانی ئینگلیزی بزانیێت و یان بەلایەنی کەم شارەزایی هەبێت لە نوسین و خوێندنەوە و گوێگرتن و قسەکردن.

گشت پێداویستییەکانی وۆڕک شۆپەکە لە ئەستۆی سەنتەرەکەمان دەبێت بە دابینکردنی نانی نیوەڕۆ و پشوی نێوان بابەتەکانی وۆڕک شۆپەکە چاو قاوە پێشکەش دەکرێت.

مەرجی بەشداربوون:

  •  هەڵبژاردن بە گوێرەی زانیارییەکانی فۆڕمەکە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.
  •  دەبێت پابەند بن  بە یاساکانی وۆرک شۆپەکە.
  •  پێدانی بڕوانامە پەیوەست بە ئامادە بوونی قوتابیان لە کاتی تەرخانکراو بۆی لە هەردوو ڕۆژەکە.
  •  دوا بەروار بۆ وەرگرتنی فۆڕمەکان (١٨/١١/٢٠١٥) دەبێت.
  •  فۆڕمی داواکاری دوای پڕکردنەوەی لە لایەن قوتابیان دەبێت بۆ ئەم ئیمەیل ئەدرێسەی خوارە بنێردرێت.
  • ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

شوێنی وۆرکشۆپ: سەنتەری کلاد

تێبینی: بۆ وەرگرتنی زیاتر زانیاری و هەبوونی پرسیار پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە بکەن (٠٧٥٠٤٦٠٢٧٩٩)

لێرە فۆڕمی پێشکەشکردن دابگرە  Word Doc Icon

لێرە ئەجێندای وۆرکشۆپەکە دابگرە  pdf icon30X30