له نووسراوێكدا، كه به ده‌ست راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران گه‌یشتووه، به‌شی مێژووی فاكه‌ڵتی ئاداب ئاماژه به به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی به‌شه‌كه ده‌كات، له‌ژێر ناونیشانی (بنیاتنانی دەوڵەت لە كوردستان، لە سەدەی بیست و یەك دا،مێژوو، دەرفەت و ئاستەنگەكان). هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له توێژه‌ران ده‌كات، به ناردنی توێژینه‌وه‌كانیان، به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا بكه‌ن.
پرۆگرامی كاتبه‌ندی كۆنفرانس
١٠ی ٤ی ٢٠١٨ ڕاگه‌یاندنی كۆنفرانس و وه‌رگرتنی پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كان.
١٥ی ٦ی ٢٠١٨ دوا ڕۆژ ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كان.
٣٠ی ٦ی ٢٠١٨ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پوخته په‌سه‌ندكراوه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی زانستی كۆنفرانس.
٢٠ی ٨ی ٢٠١٨، دوا رۆژ ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی پاوه‌رپۆینتی توێژه‌ران بۆ پانێڵه‌كانی كۆنفرانس.
١٠ی ٩ی ٢٠١٨ چاپكردنی پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كان و پڕۆگرامی پانێله‌كانی كۆنفرانس.
١٥ی ٩ی ٢٠١٨ ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆتایی بۆ توێژه‌ران بۆ ناردنی پاوه‌رپۆینتی توێژینه‌وه‌كانیان و چۆنییه‌تی گه‌شتكردنیان بۆ شاری سۆران و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی مانه‌وه‌یان.
١٩-٢٠ی ئه‌یلولی ٢٠١٨ ڕۆژانی كۆنفرانس له كه‌مپه‌یسی دیڵزیان، زانكۆی سۆران.
مه‌رجه‌كانی پوخته‌ی كۆنفرانس:
*ناونیشانی سه‌ره‌كی، پوخته، كاری توێژه‌ر و شوێنی كاركردنی، نازناوی زانستی.
*هه‌ر پوخته‌یه‌ك له ٣٠٠ ووشه زیاتر نه‌بێت.
*به فۆنتی یۆنیكۆد گۆران نووسرابێت، به قه‌باره‌ی١٤.
*هه‌موو په‌یوه‌ندی و ناردنی نامه‌یه‌ك، به ڕێگه‌ی مۆبایل و ئیمێلی به‌شی مێژوو و ڕێكخه‌ری كۆنفرانس ده‌بێت.
رێكخه‌ری كۆنفرانس: محه‌ممه‌د گه‌ڵاڵه‌یی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر كۆنفرانسه‌كه، بڕوانه ئه‌م لینكه: