پۆستێكی به‌تاڵ هه‌یه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆكه‌مان/ سەنتەری توێژینەوەی زانستی/ یەکەی (GIS)، هه‌ر كه‌سێك خوازیاری كاركردنه‌ له‌م پۆسته‌دا،‌ ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات، به‌ پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌:

  1. پێویسته‌ داواكار هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماستەر بێت له‌ بواری (زانستی جوگرافیا).
  2. پێویسته‌ ئه‌زموونی داواكار له‌ بوارەکەی له‌ (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
  3. پێویسته‌ داواكار شاره‌زایی هه‌بێت له‌ زمانی ئینگلیزی.
  4. پێویسته‌ داواكار شاره‌زایی هه‌بێت له‌ كۆمپیۆته‌ر.

تێبینی:

1- پێویسته‌ داواكار پێشتر له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكۆمه‌ت دامه‌زرا بێت، واته‌ ئه‌مه‌ هه‌لی‌ گواستنه‌وه‌ی راژه‌یه‌، نه‌ك دامه‌زراندن.

2- گواستنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی و لێهاتوویی و كێبركێ كردن ده‌بێت.

3- پێویسته‌ داواكار (CV)یه‌كه‌ی بنێرێت بۆ ئه‌و ئیمه‌یله‌:   ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

4- ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری، ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌یه‌ له‌ رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه‌.