وه‌ك ئاگادارن و پێشتر رامانگه‌یاندبوو، بڕیار وابوو له نیسانی ئه‌مساڵدا سێیه‌مین كۆنفڕانسی زانستیی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران، كۆنفڕانسی زانستیی نێوده‌وڵه‌تیی فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند، به هاوبه‌شی له‌گه‌ل سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاریی زانكۆی چه‌رموو به‌ڕێوه‌بچێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و باره نائاساییه‌ی نه‌خۆشیی (كۆڕۆنا)وه، كه له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا هاتووه‌ته پێش و، هه‌روه‌ها روون نه‌بوونی ئه‌وه‌ش كه تا كه‌ی رێنماییه خۆپارێزییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، بۆیه لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی كۆنفڕانس، له پێناوی پاراستنی گیانی به‌شداران، كۆنفڕانسه‌كه‌ی بۆ مانگی ئابی ئه‌مساڵ دواخست.
بۆیه سه‌ره‌ڕای خواستنی هیوای ته‌ندرووستییه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك، ئه‌م دواخستنه‌ی كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ توێژه‌رانی ئازیزمان، كه تا رێكه‌وتی ١٠/٦/٢٠٢٠، به سه‌رنجدان له ته‌وه‌ر و مژاره‌كانی كۆنفرانس (كه له بڕۆشه‌ره هاوپێچه‌كاندا ده‌ستنیشانكراون) توێژینه‌وه‌كانی خۆیان بنێرن بۆ كۆنفرانس.
ڕێكه‌وتی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفڕانس: ٢٣-٢٤ی ئابی ٢٠٢٠
تكایه ته‌واوی توێژینه‌وه‌كانتان، بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.