لە هەلێکی زێڕیندا، کۆمپانیای هواوی لەڕێگای سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران، خولێکی ڕاهێنانی ٤ ڕۆژە بە ناونیشانی Huawei (HCIA, HCIP, HCIE) training and exams بۆ ئارەزوومەندانی بواری ئای تی دەکاتەوە. قوتابییان و مامۆستایان و دەرچووانی بەشی کۆمپیوتەر یان ئارەزوومەندانی بواری ئای تی دەتوانن بەشداری خولەکە بکەن.
ئەم خولە لە وڵاتی چین لە لایەن پسپۆڕانی کۆمپانیای هواوی دەوترێتەوە و، بەشداربووان ئاشنای تەکنەلۆژیای 5G دەکرێن. خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەبێت و هەر ڕۆژێک ۲ کاتژمێر دەخایەنێت. بەشداربووان لە کۆتایی خولەکە بە شێوەی ئۆنلاین تاقیکردنەوەیەک ئەنجامدەدەن و دەبنە خاوەنی Free Voucher کە کۆمپانیای هواوی بە خۆڕایی بە بەشداربووانی ئەیبەخشێت و لە ڕێیەوە دەتوانن سوودمەندی چەندین بابەت و بوار ببن.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن:
https://e.huawei.com/en/talent/#/cert
تکایە ئەوانەی ئارەزووی بەشداریکردن لە خولەکە دەکەن ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕبکەنەوە
https://forms.gle/Rf5QbyybwAShqYtC7
تێبینی: لەبەشی Identity Attribute بنووسە کە ئایا قوتابی، دەرچوو یان مامۆستای.
دواکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ڕۆژی دووشەممە ۱٥/٦/۲۰۲۰ یە.