لەژێر ناونیشانی؛ زمانەوانیی کارەکی و گرفتەکانی بەکاربردنی زمانی کوردی
وه‌ك ئاگادارن و پێشتر ڕامانگه‌یاندبوو، بڕیار وابوو له ئابی ئه‌مساڵدا سێیه‌مین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی هاوبەشی نێوان هەردوو بەشی کوردیی زانکۆی سۆران و زانکۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌ڵام به داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و باره نائاساییه‌ی نه‌خۆشیی (كۆڕۆنا)وه، كه له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا هاتۆته پێش و هه‌روه‌ها ناڕوونیی ئه‌وه‌ش كه تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی كۆنفرانس، له پێناوی سەلامەتیی ھەموو لایەك، كۆنفرانسه‌كه‌ی دواخست بۆ ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە ٢٩ و ٣٠-١١-٢٠٢٠ و، لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەو بارە نائاساییە، كۆنفرانسەكە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.
بۆیه سه‌ره‌ڕای خواستنی هیوای ته‌ندرووستییه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك، ئه‌م دواخستنه‌ی كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ توێژه‌رانی ئازیزمان، كه تا ڕێكه‌وتی ١٧-٩-٢٠٢٠، به سه‌رنجدان له ته‌وه‌ر و مژاره‌كانی كۆنفرانس (كه له بڕۆشهره هاوپێچهكاندا ده‌ستنیشان كراون) پوختەی خۆیان بنێرن بۆ كۆنفرانس و دوا وادەش بۆ ناردنی تەواوی توێژینەوەكانیان ١٥-١٠-٢٠٢٠ە.
تێبینی: ئه‌وانه‌ی تا ئێستا باسی خۆیان نه‌ناردووه، له ماوه‌ی ئاماژە بۆكراودا ده‌توانن توێژینه‌وه‌كه‌یان بنووسن و بۆ كۆنفرانسی بنێرن.
تكایه بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به كۆنفرانس، سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن:
http://alikl-conf.soran.edu.iq/?fbclid=IwAR1gYMrORkZmtWerowkumsM9NZJP3JB_4DTY2Tg-BOEq8n78v_NrFrLyz5g