پێداویستییه‌كانی خۆتۆماركردنی قوتابیانی به‌كالۆریۆس له زانكۆی سۆران بۆ هه‌رسێ خوێندنی بەیانیان/ پارالێل/ ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١:
وێڕای پیرۆزباییمان له قوتابیانی وه‌رگیراو له زانكۆی سۆران، پێویسته له‌كاتی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كانی خۆتۆماركردن، ڕه‌چاوی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن و ده‌مامك ببه‌ستن، بۆیه پێویست ده‌كات ته‌نها قوتابی و ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌فاله‌تی قوتابی ده‌كات سه‌ردانی زانكۆ بكەن، تاوه‌كو كه‌مترین به‌ركه‌وته دروست ببێت.
پێویستە لە سەرەتا قوتابی پەیوەندی بە لیژنەی یاسایی و دارایی بكات لە ھۆڵی كافتریای فاكەڵتیی ئاداب لەناو كەمپەس لە دێڵزیان دواتر بۆ تەواو كردنی مامەڵەكەی سەردانی ئه‌و فاكەڵتییەوە بكات كە لێی وەرگیراوە و لەوێ لە ڕێی لیژنەیەكەوە مامەڵەكەی لێ وەردەگیرێت و پێشوازیی لێ دەكرێت،.
- سه‌ره‌تا ده‌بێت قوتابی ئه‌م پێداویستیانه‌ی خواره‌وه ئاماده بكات و له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت بۆ زانكۆ:
١- بڕوانامه‌ی ڕه‌سه‌نی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده.
٢- چوار وێنه‌ی معامه‌لات و وێنه‌كه بخرێته سه‌ر سیدی بۆ دروستكردنی ناسنامه‌ی قوتابی.
٣- دوو كۆپیی ڕه‌نگاوڕه‌نگی هه‌ر یه‌كه له‌مانه: ڕه‌گه‌زنامه و ناسنامه‌ی باری شارستانی یاخود كارتی نیشتیمانی، كارتی زانیاری، كۆبۆنی خۆراك.
٤- بڕی ٥٠٠٠٠ هه‌زار هه‌زار دینار وه‌ك رسوماتی خۆتۆماركردن، ١٠٠٠٠ ده هه‌زار وه‌ك رسوماتی كه‌فاله‌ت و به‌ڵێننامه دوای ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی كه‌فاله‌ت و به‌ڵێننامه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی ژمێریاریی زانكۆ لە قوتابی وەردەگیردرێت و پسوولەی پارەكەی پێ ده‌درێت.
- سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی ئه‌نجامدانی به‌ڵیننامه و كه‌فاله‌تی قوتابیان، تكایه به وردی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكەن:
لە زانكۆی سۆران هاوشێوەی ساڵانی پێشوو هه‌ردوو فۆڕمی (به‌ڵێننامه و كه‌فیل)ی قوتابیانی وه‌رگیراو له ڕێگه‌ی مالپەڕی زانکۆ و لینكی تایبه‌ته‌وه پر ده‌كرێنه‌وه. دوای كلیك كردن له‌سه‌ر لینكه‌كان فۆرمه‌كان پڕ ده‌كرێنه‌وه و دواتر فۆرم و زانیارییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ئیمێلەی كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان داخیل ده‌كرێت، واته ده‌بێت فۆرمه‌كان له ڕێگه‌ی ئیمێلێكی ئه‌كتیڤ پڕ بكرێنه‌وه و دواتر ئیمێله‌كه چێك بكرێت و فایله‌كان داونلۆد بكرێن و پاشان قوتابی (٣) نوسخه‌ی به‌ڵێننامه و (٣) نوسخه‌ی كه‌فاله‌ت پرینت بکات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ لیژنه‌ی یاسایی و دارایی له كه‌مپی دێڵزیان/ فاكه‌ڵتیی ئاداب.
پێداویستیه‌كانی به‌ڵێننامه و كه‌فاله‌ت :
١- كۆپی ناسنامه‌ی كه‌فیل یاخود كارتی نیشتیمانی یاخود ڕه‌گه‌زنامه.
٢- پێویسته كه‌فیله‌كه فه‌رمانبه‌ری حكومی بێت و پشتیگیریهك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بێنێت كه ئاماژە بە بڕی مووچهكەی كرابێت و مووچه‌ی كه‌فیل پێویسته له (٢٥٠،٠٠٠) دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار كه‌متر نه‌بێت.
٣- پێویسته كه‌فیله‌كه له‌گه‌ڵ قوتابی ئاماده بێت له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی یاسایی بۆ واژۆكردن و ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان و كۆپیی ناسنامهیەكی پێبێت.
- بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی به‌ڵێننامه‌ی قوتابیانی وه‌رگیراو بۆ خوێندنی بەیانیان (زانكۆلاین)، تكایه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSf7dF_m-NarGyomqVMWLdaba9tJU7zyxLHphTM4OpTwaaN12w/viewform
- بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی قوتابیانی وه‌رگیراو به سیسته‌می پارالێل و ئێواران تكایه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه:
- بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی كه‌فاله‌ت بۆ هه‌رسێك جۆری خوێندنی بەیانیان/ پارالێل/ ئێواران، تكایه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSchNkpo6S7f5w6wd5H6dUn5m1O0k-XZR-FcLT-ZeKYfpZBPmg/viewform
- تێبینی :
١- ئه‌و قوتابیانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌توانن كه‌فاله‌ت له دادنووسی شاره‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن، واته وه‌ك كارئاسانیه‌ك كه‌فیل له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌هێنن بۆ سۆران ته‌نها 2 نوسخه‌ی كه‌فاله‌ت بێنن، به‌ڵام ده‌بێت به‌ڵێننامه‌كه له ڕێگه‌ی لینكی زانكۆ پڕ بكاته‌وه و پرینتی بكات و له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت.
٢- بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی له زانكۆی سۆران وه‌رگیراون، له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتینات و بارودۆخی ته‌ندروستی پێویست به پشكنینی چاو و پشكنینی خوێن و پشتگیریی دانشتن (فحصی چاو و خوێن و تائید سه‌كه‌ن) ناكات.
٣- پێویسته ئه‌و قوتابیانه‌ی به سیسته‌می پارالێل و ئێواران وه‌رگیراون، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتن قستی یه‌كه‌می كرێی خوێندن بده‌ن، بۆ زانینی كرێی خوێندنی به‌شه‌كان كلیك لێره بكه PDF.
٤-كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیی سیاسی كه به یاسا له كرێی خویندن به‌خشراون، پێویسته پشتگیری یاخود به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌لماندن پێشكه‌ش به لیژنه‌ی دارایی بكه‌ن.
٥- وەرگرتنی مامەڵەكان و خۆتۆماركردن لە ڕۆژی یەكشەممە ٨-١١ تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممە ١٩-١١ بەردەوام دەبێت.
٦- دواتر لە ڕێی مالپەڕی زانكۆی سۆران قوتابیان لە دەستپێكی دەوامكردن ئاگادار دەكرێنەوە.
حه‌سه‌ن مسته‌فا - به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی زانكۆی سۆران
بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی رێكاره یاساییه‌كان و خۆتۆماركردن و دابه‌زاندن و شوێن گۆڕین ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژمارانه:
ئومێد مسته‌فا له تۆماری گشتی: 07815950966
ئامانج حوسێن له یاسایی: 07504708595