ئاگادارییەك لە لیژنەی زانستیی كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی فەقێ قادری هەمەوەند ەوە

New Website Announcement Ku

 

لیژنه‌ی زانستیی كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی فەقێ قادری هەمەوەند، كه‌ دوای جارێك وه‌دوا خستن بڕیاری وابوو له‌ رێكه‌وتی ٢٢ و ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ به‌رێوه‌بچێ، به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی به‌رده‌وامی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، نه‌توانرا له‌ كاتی خۆیدا به‌رێوه‌بچێ. بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ لیژنه‌ی زانستی وای به‌ باش زانی كۆنفرانسه‌كه‌ وه‌دوا بخات بۆ ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢١.

هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌، لیژنه‌ی زانستی ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ل زانی تا توێژەرانی به‌رێز ئاگادار بكاته‌وه‌، كه‌ دەتوانن توێژینەوەكانی خۆیان تا رێكه‌وتی ١/٢/٢٠٢١ بنیرن بۆ لیژنه‌ی زانستی كۆنفرانس.

 له‌سه‌ر بنه‌مای داوای تویژه‌رانی به‌ڕێز و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكیان نه‌یانتوانیبوو دیوانه‌كه‌ی ئه‌و شاعیره‌ به‌ده‌ستبخه‌ن، بۆیه‌ لێره‌دا ده‌قی پی دی ئێفی شیعره‌كانی داده‌نێین، كه‌ هیوادارین سوودی هه‌بێ.

دیوانی شیعره‌كانی فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند:  pdf icon30X30 pdf icon30X30  pdf icon30X30

تكایه‌ ته‌واوی توێژینه‌وه‌كانتان، بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.