لە راگەیاندنێکدا، سەنتەری ھەندرێن بۆ زمان و توێژنینەوەی كولتووری لە زانكۆی سۆران، رادەگەیەنێت، کە لە ژێر ناوی " پێگە و تێدامانی وەرگێڕانی كوردی لە وەرگێڕانی جیھانیدا" چوارەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی خۆی، بەڕێوەدەبات.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، وا بڕیارە کۆنفرانسەکە لە كەمپی زانكۆی سۆران، لە رۆژانی ٢٨-٢٩ی ئاداری ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت.
هەروەها ئاماژەش بەوە دراوە، ئەگەر دۆخی تەندروستی وەك ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا كۆنفرانس بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.
زانیاری زیاتر سەبارەت بە کۆنفرانس و تەوەرەکانی، لە وێنەی هاوپێچدایە: