زانكۆی سۆران به‌شداری كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن

Slid

 

به‌ مه‌به‌ستی تیشكخستنه‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی به‌هێزكردنی په‌روه‌رده‌ و ئه‌زموونی فێركردن له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنا، زانكۆی سۆران وه‌كو (supporting partner) به‌شداری كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ندین زانكۆ و دامه‌زراوه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، به‌ ناونیشانی (به‌هێزكردنی په‌روه‌رده‌ و ئه‌زموونی فێركردن له‌ جیهانی دوای كۆڤید)، سازده‌كرێت.

له‌م كۆنفرانسه‌دا كه‌ وا بڕیاره‌ ١٧ و ١٨ی مانگی ٥ی ٢٠٢١ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌بچێت، سێ مامۆستای زانكۆی سۆران به‌شداری ده‌كه‌ن و سه‌رنج و تیڕوانینه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو.

ده‌توانن بۆ زانیاری زیاتر و خۆ ناونووس كردن، سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌رانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

ICET Website

https://icet.stirlingschools.co.uk

Participant Registration Form

English Language

https://icet.stirlingschools.co.uk/participant-registration-form

Arabic Language

https://icet.stirlingschools.co.uk/participant-registration-form-ar

Kurdish Language

https://icet.stirlingschools.co.uk/participant-registration-form-kr