لە ڕۆژی یەکشەممەوە؛زانکۆی سۆران پێشوازیی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو دەکات

New Website Announcement Ku

 

بە بۆنەی وەرگیرانیانەوە لە بەشە زانستییەکانی زانکۆی سۆران، بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆ پیرۆزبایی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو دەکات. بەڕێوەبەرایەتییەکە قوتابیانی قۆناغی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ەوە، دەست بە مامەڵەکانیان بکەن و زانکۆ لە پێشوازیی ئەواندا دەبێت.

پێداویستییەکانی قوتابیان بۆ خۆتۆمارکردن وەک قوتابیی زانکۆی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

یەکەم: بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی قوتابیانی لە سیستەمی زانکۆلاین (خوێندنی بە خۆڕایی):

١- بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی بە پەسەندکراوی.

٢- بەڵێننامە - لە ماڵپەڕی زانکۆ پڕدەکرێتەوە و دواتر دەگەڕێندرێتەوە بۆ ژووری وەرگرتنی قوتابیان لە کەمپی زانکۆ/ دێڵزیان.

٣- پێنج وێنەی مامەڵەی قوتابی - چاپکراو.

٤- وێنەیەکی مامەڵەی قوتابی - لە سەر CD.

٥- وەسڵی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دیناری.

٦- دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە هەر یەک لەمانەی خوارەوە:

• ڕەگەزنامەی عێڕاقی و ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی.

• کارتی زانیاری.

• کۆبۆنی خۆراک.

دووەم: بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە سیستەمی پارالێڵ و ئێواران:

١- بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی بە پەسەندکراوی.

٢- بەڵێننامە - لە ماڵپەڕی زانکۆ پڕدەکرێتەوە دواتر دەگەڕێندرێتەوە بۆ ژووری وەرگرتنی قوتابیان لە کەمپی زانکۆ/ دێڵزیان.

٣- پێنج وێنەی مامەڵەی قوتابی - چاپکراو.

٤- وێنەیەکی مامەڵەی قوتابی - لە سەر CD.

٥- پێدانی قیستی یەکەم لە یەکەی ژمێریاری فاکەڵتی.

٦- بەڵگەنامەی تایبەت بە کچ و کوڕی شەهیدان - پشتگیری دەزگای شەهیدان یان کۆپی ناسنامەی شەهید.

٧- دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە هەر یەک لەمانەی خوارەوە:

• ڕەگەزنامەی عێڕاقی و ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی.

• کارتی زانیاری.

• کۆبۆنی خۆراک.

هاوپێچ:

فۆڕمی بەڵێننامەی قوتابی

https://www.soran.edu.iq/ku/resources/legal-affairs/legal-affairs-undergraduate-admission.html

تێبینی: پێویستە قوتابیان پابەندی ڕێنماییە تەندرووستییەکانی خۆپاریزی بن.