فاكه‌ڵتی ئاداب كۆنفڕانسێكی زانستی له‌ بواری زمانی كوردیدا ڕێك ده‌خات

Viber Image 2021 11 18 01 49 15 063

 

فاكه‌ڵتی ئادابی زانكۆی سۆران له‌ درێژه‌ی كار و چاڵاكییه‌ زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی خۆیدا، كۆنفڕانسێكی زانستی له‌ بواری زمانی كوردیدا ڕێك ده‌خات، ئه‌م كۆنفڕانسه‌ له‌ ژێر ناونیشانی (ئیمپریالیزمی زمانیی و هه‌ژموونی كه‌لتووری) له‌ ١٤ تا ١٥ـی دێسه‌مبه‌ری ٢٠٢١ ئه‌نجام ده‌درێت.

ئامانج له‌م كۆنفڕانسه‌ بریتییه‌ له‌ ڕۆشنایی خستنه‌سه‌ر ئه‌و فۆڕمه‌ له‌ ئیمپرالیزم، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی زمانه‌وه‌ دێته‌ بوون و هه‌ژموونی ئه‌گاته‌ ته‌واوی كایه‌كانی تری ژیان.