بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی زانکۆی سۆران پیرۆزبایی لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ دەکات، بە بۆنەی دامەزراندیان. هاوکات بە مەبەستی ئاسانکاری و باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانیان داواکارە ئەم بەڵێننامە هاوپێچە پڕ بکەنەوە و بە چاپکراوی بیگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە.
پێداویستییەکان:-
١- سێ کۆپی لە بەڵێنامەی یاسایی.
٢- کۆپی ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی.
٣- سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی زانکۆی سۆران.
بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی
١ی فێبروەریی ٢٠٢٢