ڕۆژی چوارشه‌ممه، 12ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، به چاودێری به‌ڕێز پ. ی. د. شێروان شه‌ریف قوڕتاس، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، دیداری زانكۆی سۆران به ناونیشانی: (ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی له سه‌رده‌می فره‌یی ڕاگه‌یاندنی نافه‌رمیدا) بۆ پرسی میدیا به‌ڕێوه ده‌بات.
دیداره‌كه له دوو پانێڵ پێكدێت، پانێڵی یه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به گرنگی میدیا له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا. له پانێڵی دووه‌میشدا ته‌كنیكی كاری ڕاگه‌یاندن گه‌نگه‌شه ده‌كرێت.