Announcment Kurdi

زانکۆی (Imperial College London-UK)ـی بەڕیتانی، زەماڵەی خوێندنی دکتۆرا ڕادەگەیەنێت

 

ئاگادارییەک بۆ مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی؛

زانکۆی (Imperial College London-UK)ـی بەڕیتانی (٥٠) کورسیی خوێندنی دکتۆرا بۆ ساڵی ئەکادیمیی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) لە ژێر ناونیشانی (Presidential Funded PhD Scholarships) ڕاگەیاند.

بۆ ئەم مەبەستە، مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کە خوازیاری پێشکەشکردنی داواکارین پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدا بەرجەستە بێت:

- پێشکەشکار دەبێت هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بێت.

- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە، جگە لەو بەڕێزانەی کە بڕوانامەی ماستەرەکەیان لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە. بۆیە دەبێت پابەندی ئەو گرێبەستەبن کە کاتی خۆی واژۆیان کردووە.

- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەکەوە بۆ بەرنامەیەکی تر جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردنی داواکاری، پێویستە تەواوی ووردەکارییەکانی بەرنامەی خوازیاری خۆیان بخوێننەوە.

- پێشکەشکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ خوێندنی دکتۆرا پێشکەش بکات (ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

- کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.

- کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن زانکۆی ناوبراو پشتگیریی دارایی دەکرێت. بۆ ووردەکاری زیاتر سەردانی ماڵپەری زەماڵەکە بکەن.

تێبینی:

- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکیی زەماڵەکە دەبێت.

- کاندیدی سەرکەوتوو لە دوای بە دەستهێنانی زەماڵەکە، دەبێت سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/بەڕێوەبەرایەتیی نێردراوان بکات بۆ پڕۆسێسکردنی مامەڵەی مۆلەتی خوێندن.

هەر کەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردنی داواکاری سەردانی ماڵپەڕی زەماڵەکە بکەن:

https://www.scholarshipsads.com/fully-funded-phd-scholarships-at-imperial-college-london-uk-2023-2024/