Logo1

ئاگادارییه‌ك بۆ قوتابییه‌ تازه‌ وه‌رگیراوه‌كان ، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێویستن بۆ ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی بوونه‌ قوتابی له‌ زانكۆی سۆران‌

زانكۆی سۆران وێڕای پیرۆزبایی له‌ قوتابیانی تازه‌ وه‌رگیراو، ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه،‌ ڕێكه‌وتی ١٨ـی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢،  لێژنه‌كانی وه‌رگرتن و پێشوازیكردن و دروستكردنی دۆسیه‌ی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستبه‌كار ده‌بن، هه‌ر لێژنه‌یه‌كیش له‌ فاكه‌ڵتیی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت. خۆتۆماركردنی قوتابی ئاوێته‌یه‌ و به‌ دوو شێوازه‌، شێوازی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێی ئۆنڵاینه‌وه‌ ده‌بێت و ته‌واوی زانیاری و پێداویستییه‌كان له‌ ڕێی ئه‌م لینكه‌وه:

 

 

فاكه‌ڵتیی ئەندازیاری

فاكه‌ڵتیی زانست

فاكه‌ڵتیی ئاداب

فاكه‌ڵتیی پەروەردە

فاكه‌ڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن

داخڵی ناو گوگڵ فۆڕمێكه‌وه‌ ده‌كات، دواتر به‌شێوازی پی دی ئێف چاپ (پرێنت)ـی ده‌كات، دواتر ئه‌م چاپكراوه‌ له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته‌ لای لێژنه‌ی وه‌رگرتن و پێشوازی، له‌وێ به‌شێوازی ده‌ستی دۆسیه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت. هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان، دارایی و یاسایی له‌ فاكه‌ڵتیی ئاداب داده‌نیشن، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی قستی خوێندن و ئه‌نجامدانی كه‌فاله‌ و به‌ڵێننامه‌ و مامه‌ڵه‌كانی وه‌رگرتنی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان.

بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی قوتابیانی لە سیستەمی زانکۆلاین (خوێندنی بە خۆڕایی) لە زانکۆی سۆران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣

١- بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پەیوەندیدار پەسەندکرابێت.

٢- بەڵێننامە + کەفالە (لە ماڵپەڕی زانکۆ پردەکرێتەوە دوای پرکردنەوەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ژووری تایبەیتمەند لە کەمپی زانکۆ/ دێڵزیان).

٣- پێنج وێنەی معامەلاتی قوتابی.

٤- وێنەیەکی معامەلاتی قوتابی بە شێوازی داتا لە سەر CD .

٥- وەسڵی (50000) پەنجا هەزار دیناری.

٦- دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە هەر یەک لەمانەی خوارەوە:

• ڕەگەزنامەی عێڕاقی + ناسنامەی باری شارستانی یا خود (کارتی نیشتیمانی).

• کارتی زانیاری.

• کۆبۆنی خۆراک.

 بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە سیستەمی پارالێڵ و ئێواران لە زانکۆی سۆران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣

١- بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی پەیوەندیدار پەسەند کرابێت.

٢- بەڵێننامە (لە ماڵپەڕی زانکۆ پردەکرێتەوە دوای پرکردنەوەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ژووری تایبەتمەند لە کەمپی زانکۆ/ دێڵزیان).

٣- پێنج وێنەی معامەلاتی قوتابی.

٤- وێنەیەکی معامەلاتی قوتابی بە شێوازی داتا لە سەر CD .

٥- پێدانی قیستی یەکەم لە یەکەی ژمێریاری فاکەڵتی.

٦- گەر لە خانەوادەی شەهیدی پلە یەک بێت بەڵگەنامەی تایبەت بە کچ و کوڕی شەهیدان (پشتگیری دەزگای شەهیدان یاخود کۆپی هەویەی شەهید) پێشکەش بکات.

٧- دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە هەر یەک لەمانەی خوارەوە:

• ڕەگەزنامەی عێڕاقی + ناسنامەی باری شارستانی یا خود (کارتی نیشتیمانی).

• کارتی زانیاری.

• کۆبۆنی خۆراک.


 ئەنجامدانی مامەڵەی بە ڵێننامە و کەفالە

زانكۆی سۆران ئه‌مساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) هاوشێوەی ساڵانی پێشوو فۆڕمی (به‌ڵێننامه‌)ى قوتابیانى وه‌رگیراو له‌ ڕێگه‌ی مالپەری زانکۆ پر ده‌كرێته‌وه‌. دوای داگرتنی فۆڕمەکە و پڕ کردنەوەی لەسەر کۆمپیوتەر، قوتابی (٣) نوسخه‌ى به‌ ڵێننامه‌ پرینت دەکات و دەگەڕێندرێتەوە بۆ لیژنەی كاروبارى یاسایی له‌ کەمپی زانکۆ لە دێڵزیان، باڵەخانەی فاکەڵتیی ئاداب.

پێداویستییەکان:

١-  پێویسته‌ قوتابی کۆپیی ڕەنگاوڕەنگی ناسنامه‌ى بارى شارستانى یاخود کارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆی بهێنێت.

٢- پێویسته‌ قوتابی فۆڕمی به‌ڵێننامه‌ به‌ (٣) کۆپی (نوسخه‌) پڕبكاته‌وه‌ و زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به‌ خۆی بنوسێ.

٣- پێویستە قوتابی فۆرمی کەفالە بە (٣) کۆپی _نوسخە) پربکاتەوە و زانیارییە تایبەتەکان تۆماربکات.

* فۆڕمی به‌ڵێننامه‌ كه‌ پێویسته‌ قوتابی پری بكاته‌وه‌ (سیستەمی زانکۆلاین) pdf icon30X30

* فۆرمى بەڵێننامە کە پێویستە قوتابی پری بکاتەوە (سیستەمی پاڕالێل + ئێواران) pdf icon30X30

* فۆرمى کەفالە کە پێویستە قوتابی پری بکاتەوە (سیستەمی زانکۆلاین) pdf icon30X30

 

 

 ---------------------------------

تێبینی: فۆڕمەکان لەسەر کۆمپیوتەر پڕ دەکرێنەوە، پێویستە پرۆگرامەکانی تایبەت بە Pdf بەکاربهێندرێت. دەتوانن لەخوارەوە پرۆگرامی Adobe Reader داونلۆد بکەن.

* ئەم فۆرمە لەگەڵ زۆربەی پرۆگرامەکانی PDF Reader کار دەکات. لە کاتی هەبوونی کێشە دەتوانن سود لەم پرۆگرامە ببین:

Adobe PDF Reader