بە مەبەستی دەرخستن و پیشاندانی توانا و بەهرەی قوتابیان و بەبازاڕکردنی بەرهەمی دەستی قوتابیان، زانکۆی سۆران لە ژێر سەرپەرشتی د. ڕزگار سەعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان، پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ قوتابیان دەکاتەوە. هەموو ئەو قوتابیانەی بەهرەمەندن و بەرهەمی تایبەت بە خۆیان هەیە، دەتوانن لەم پێشانگایەدا بەشداربن و کاڵاکانیان بفرۆشن.
پێشانگاکە ڕۆژی پێنجشەممە، ۱٥ـی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۲ دەست پێدەکات و ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت. بۆ بەشداریکردن، قوتابیانی خوازیار، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن: