دیداری ناساندنی زانکۆ بە قوتابیانی قۆناغی یەکەم ساز دەکرێت

Announcment Kurdi

 

ڕۆژی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی بۆنەکان، زانکۆی سۆران دیداری ناساندنی زانکۆ بە قوتابیانی قۆناغی یەکەم ساز دەکات. ئامانج لە دیدارەکە، ئاشناکردنی قوتابیانی قۆناغی یەکە بە ئەرک، ماف و جیاوکەکانیان، پێدانی بەرچاڕۆشنییە سەبارەت بە دونیابینی زانکۆکە، کە تیایدا قوتابی چەق و سەنتەرە. ھەروەھا، ئەوە بۆ قوتابیان شی دەکرێتەوە، کە زانکۆ ئەو کایەیە کە بە بەھرە و تواناکانیان دەتوانن بەشدارییەکی کارا لە پێشخستنی ڕەوتی زانست و دروستکردنی ئایندەی خۆیان بکەن. 

دیدارەکە، بە وتاری ڕێزدار پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆ دەستپێدەکات و دوو پانێڵ لەخۆدەگرێت، پانێڵی یەکەمیان بەناوونیشانی: ڕۆڵ و گرنگیی زانکۆ لە پێگەیاندنی تاک و پانێلی دووەمیش بەناوونیشانی: ئەرک و مافی قوتابی لە زانکۆ، دەبێت.

زانکۆی سۆران، لە دەستپێشخەرییە داھێنەرەکانیدا بەردەوامە، یەکێک لەم دەستپێشخەریانەش بریتییە لە داھێنانی دیداری ناساندنی زانکۆ بە قوتابیانی قۆناغی یەکەم. پێشتریش ھەفتەی ناساندنی زانکۆی بۆ دەرچووانی شەشی ئامادەیی سازکردبوو.

 

SoranUniversityIntro