ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١ـی دیسەمبەری ٢٠٢٢، ڕێوڕه‌سمی سێزده‌یه‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی سۆران بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بەڕێوە دەچێت.
ئەم خوله، ١٣٨٤ ده‌رچوو له‌خۆده‌گرێت، له ٢٥ پسپۆڕی جیاواز، به خوێندنی به‌كالۆریۆس، ماستەر و دكتۆراوه.
ڕێوڕەسمی دەرچوون لە هۆڵی بۆنەکان، كاتژمێر ٢ـی دوای نیوەڕۆ، بەڕێوە دەچێت.
زانكۆی سۆران، ساڵانه ڕێوڕه‌سمی ده‌رچووان ڕێكده‌خات. تیایدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ده‌رچووی به‌هره‌دار و خاوه‌ن شیان پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ده‌كات. دەرچووان له ڕێگەی كه‌رته تایبه‌ت و گشتییه‌كانه‌وه ده‌توانن له پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی کۆمەڵگا ڕۆڵێكی دیار ببینن.