زانکۆی سۆران خولێکی تۆپی پێ دەکاتەوە

Announcment Kurdi

 

زانکۆی سۆران خولێکی تۆپی پێی بچووککراوە دەکاتەوە. خولەکە لە لایەن یەکەی وەرزشی فاکەڵتیی پەروەردە سەرپەرشتی دەکرێت. تا هەفتەی داهاتوو ناو تۆمارکردن بەردەوام دەبێت، دواتر یارییەکان ئەنجام دەدرێن.

زانکۆی سۆران خولێکی تۆپی پێی بچووککراوە دەکاتەوە. خولەکە بەناوونیشانی: (ھاوخەمییەک بۆ قوربانیانی تەقینەوەکەی سلێمانی و دھۆک) بۆ هەموو فاکەڵتی و بەشەکانی زانکۆی سۆران دەکرێتەوە. خولەکە لەلایەن یەکەی وەرزشی فاکەڵتیی پەروەردە سەرپەرشتی دەکرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ قوتابی سەبری حوسێن ئەحمەد و فرەیدوون حەمەد عومەر دەبێت.

ئەم خولە وەک بەشێک لە دەربڕینی هاوخەمییە بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی ئەم دواییەی سلێمانی و دهۆک، لەسەر ئاستی زانکۆی سۆران دەبێت و تەنھا بۆ قوتابیانی دەوامی بەیانیان ئەنجام دەدرێت. وا بڕیارە تا هەفتەی داهاتوو ناو تۆمارکردن بەردەوام بێت. دواتر بە تیروپشک کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان لە نێوان تیپە بەشداربووەکان ئەنجام دەدرێت.

بۆ بەشداریکردن و زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بکەن:

م. كەمال نادر: 07507661111
م. زانا حەمەدئەمین: 07504624341