بانگەواز بۆ چاندنی درەختی زیاتر لە کەمپەسی زانکۆی سۆران

SoranUniversity Tree

 

سەرۆکی زانکۆی سۆران لە بانگەوازێکدا ڕایدەگەیەنێت دەرگای زانکۆ بە ڕووی هەر کەسێکدا دەکرێتەوە کە بیەوێت لەوێ درەختێک بچێنێت. بە گوێرەی بانگەوازەکە، قوتابیان و دەرچوانی زانکۆی سۆران و کەسانی دەرەوەی زانکۆش دەتوانن لە ناو کەمپەسی زانکۆ درەختێک بچێنن و بە ناوی خۆیانەوە تۆماری بکەن. مەبەست لەم هەنگاوە سەوزکردنی زیاتری کەمپەسی زانکۆیە کە بە سەرسەوزییەکەی ناسێندراوە.

ئەم بانگەوازە، ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی دیسەمبەری ٢٠٢٢، لە میانەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دەرچووانی خالی ١٣ی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ راگەیەندرا. بەڕێز پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، لە بەشێک لە وتەکانیدا هەڵمەتەکەی ڕاگەیاند و داوای کرد قوتابیان و دەرچوان و هاوڵاتیان ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە لە ناو کەمپەسی زانکۆی سۆران درەختێک بە ناوی خۆیانەوە بچێنن.

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا، لەلایەن تیمی ئەندازەی زانکۆ و سەنتەری توێژینەوەی زانستییەوە، بە گوێرەی سیستەمی جیوگرافیای زانیاری شوێنی درەختەکان و ناوی کەسەکان دیاریی بکرێن و دواتریش درەختەکان بچێندرێن. هەر کەسێک ئارەزووی بەشداربوون لەم هەڵمەتەدا دەکات، تکایە با ئەم فۆڕمە ئۆنلایەنە پڕ بکاتەوە.

https://forms.gle/qLtVhpeLqTDRFYjeA