ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ئاداری ٢٠٢٣، لە هۆڵی د. فرسەت سۆفی، زانکۆی سۆران سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی، بەناونیشانی: "داهاتووی ئاسایشی خۆراك لە کوردستان"
ئەنجال دەدات. مەبەست لەم سیمپۆزیۆمە ڕووناکی خستنە سەر ستراتیژ و کۆڵەگەکانی ئاسایشی خۆراکە لە کوردستان و عێراق. ھەروەھا، باسکردنی ئاسایشی خۆراكە لە هەموو لایەنەکانەوە و چۆنیەتی پاراستنی خۆراك و دیاریکردنی خاڵە لاوازەکان و گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆ تۆکمەترکردنی ئاسایشی خۆراك.