پێكه‌وه‌ به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی گه‌ش

New Website Announcement Ku

به‌ داخه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌ هۆی هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی زانكۆی سۆراندا، نه‌مانتوانی به‌وشێوه‌ی كه‌ پێویسته‌ ببینه‌ به‌شێكی كارا له‌ دنیای مه‌جازی ئێوه‌. دنیایه‌ك كه‌ به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین، كاریگه‌رییه‌گی به‌رچاوی له‌ سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی مرۆڤ و به‌دیهێنانی هزر و روانینی نوێ و گیانی لێك گه‌یشتن و لێك نزیك بوونه‌وه‌، هه‌یه‌. بۆیه‌ وێڕای داوای لێبووردن له‌ ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌و ماوه‌یه‌مان،

به‌ڵام هاوكات هه‌ر لێره‌وه‌ به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین، كه‌ له‌مه‌و دوا ده‌بینه‌ ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و دنیایه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ به‌رنامه‌یه‌كی له‌ پێشدا داڕێژراو و سیسته‌ماتیك و به‌ گوێره‌ی تواناو لێهاتوویی و ئه‌و وزه‌ له‌ ناخدا هه‌ڵگیراوه‌ی(potential) كه‌ له‌ دنیابینی و به‌رنامه‌ی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیدا هه‌یه‌، كه‌لێنێك له‌ دنیای زانست و زانیاری تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ پڕ بكه‌ینه‌وه‌.

هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌ستی هاوكاری بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ ده‌كه‌ین، چ ئه‌وانه‌ی كه‌ پێیان وایه‌ بیرێكیان لا هه‌یه‌ و چاره‌سه‌رێكیان پێیه‌ و چ ئه‌وانه‌ش كه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن گرفتێكیان هه‌یه‌ و پێویستی به‌ چاره‌سه‌ره‌. چونكه‌ ئێمه‌ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ زانست و زانیاری تا ئه‌و كاته‌ نرخ و به‌هایان هه‌یه‌، كه‌ بتوانرێ له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا به‌كار بهێنرێن.