فاکەڵتیی پەروەردە ساڵی (٢٠٠٨ - 2009) تهنها به دوو بهشی زانستی و لە ژێر ناونیشانی کۆلێژی پەروەردەی بنیات دەستی پێکرد. ئێستا لە ههر دوو سکولی پەروەردەی وهرزش و پەروەردەی بنەڕەتی پێکدێت، کە یەکەمیان بەشی (پەروەردەی وەرزشی) و ئەوی تریان بەشەکانی (کوردی، ئینگلیزی، بیرکاری، زانستە گشتییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان) لەخۆ دەگرێت. هەروەها خوێندنی ئێواران لە بەشەکانی (وەرزش، کوردی، ئینگلیزی و زانستە کۆمەڵایەتییەکان) ههیه.
سەبارەت بە خوێندنی باڵاش، فاکەڵتیی پەروەردە لە سێ بەشی (کوردی، زانستە گشتییەکان و وەرزش) خوێندنی ماستەر و دکتۆرای تێدا دەخوێندرێت و لەم ڕووەشەوە لە پێشكهوتن و گەشەی بهردهوام دایە.
ژمارەیەکی بەرچاو له مامۆستای بە ئەزمون و كارامه و لێهاتوو لە بوارەکانی توێژینەوە و وانەوتنەوە لەو فاکەڵتییە چالاکییان هەن، كه ههگبهی زانستیان تهژییه.
وەکو هەموو فاکەڵتییەکانی تر بە پەیرەوکردنی بۆلۆنیا پڕۆسێس هەموو ئامانجەکانی خۆی چڕ کردۆتەوە لە پێگەیاندنی پسپۆر و شارەزای خاوەن توانای هەمە جۆر وەکو بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، توانای چارەسەری کێشەکان و بریاردانی دروست، بۆ ئەوەی دەرچووەکانی بتوانن لە بازاری کاری پڕ لە پێشبرکێی ئەو سەردەمەدا بە باشی جێگەیان بكهنەوە.