لەگەڵ دروستبوونی زانكۆی سۆران و فراوانبوونی، فاكەڵتیی زانست بە كردنەوەی ههر سێ بەشی زانستی (كۆمپیوتەر، ماتماتیك و زیندەوەرزانی) كرایەوە. پاشان ساڵی 2011 له ههنگاوێكی گهوره و ڕچهشكێندا بەشی (پێترۆلیۆم جیۆساینس)ـی بۆ یەکەمین جار لە كوردستان و عێڕاقدا، بە ستافێكی تەواو كارامه و بەئەزموونی كوردستانی و نێودەوڵەتی كردهوه. دواتر له ساڵی 2012 بەشی كیمیا و دواتر لە ساڵی 2016 بەشی مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی ئيوارانی تێدا كرایەوە.
ئێستا فاکەڵتیی زانست خاوەنی (15) تاقیگەی زانستی سەردەمیانەیە بە تەواوی پێداویستییە تاقیگەییەکان لە چواچیوەی ئەو پسپۆڕیانەی کە لە فاکەڵتیدا هەن. پڕۆسەی خوێندن لە فاکەڵتیی زانست لەلایەن ژمارهیهك مامۆستا بە پلەی زانستیی جیاواز بەڕێوە دەبرێت.
فاكەڵتی زانست لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، وەك یەكێك لە ستراتیژه ههره لهپێشهكانی زانكۆی سۆران، دەستێكی باڵای هەیە. بەرهەمە زۆر و كاریگەرەكانی توێژەرانی ئەم فاكەڵتییە كاریگەری گەورەی لەسەر ئەوە هەبووە كە زانكۆی سۆران بە پێوەرەكانی توێژینەوەی زانستی له زانكۆ پێشەنگهكانی كوردستان بێت.
ئەم فاكەڵتییە وەک یەکێک لە پایە سەرەکیەکانی زانكۆی سۆران خاوەنی تیمێكی تۆكمە و یهكگرتووه کە فاكەڵتییەكە بە باشترین شێوە بەڕێوە دەبەن. فاکەڵتییەکە بە بەردەوامیی و بە شێوەیەکی چڕوپڕ کار دەکات بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و گەیاندنی بە ستاندارە جیهانییە باڵاکان، هاوشێوەی زانکۆ پێشكەوتووەكانی جیهان.