فاكه‌ڵتیی ئاداب له ئه‌نجامی تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو فاكه‌ڵتیی زمان و په‌روه‌رده له ساڵی (2012) پێكهات. فاكه‌ڵتییه‌كه لە به‌شه‌كانی زمانی كوردی، زمانی ئینگلیزی، زمانی عه‌ره‌بی، مێژوو، جوگرافیا، ده‌روونزانی و كۆمه‌ڵناسی پێكدێت. خوێندن له تێكڕای به‌شه‌كان به‌پێی بۆڵۆنا پڕۆسێسه.
فاكه‌ڵتیی ئاداب خوێندنی ئێوارانیشی هه‌یه له هه‌ر چوار به‌شه‌كانی ئینگلیزی، جوگرافیا و ده‌روونزانی و كۆمه‌ڵناسی، كه لە پسپۆڕی جیاواز بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان وه‌رده‌گرن.
به سه‌رنجدان له‌و گرنگییه‌ی كه زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه‌كان له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه هه‌یانه و وه‌كو ئه‌ندازیاری و ڕاسته‌ڕێكاری كۆمه‌ڵگه ناویان لێنراوه. فاكه‌ڵتیی ئاداب خاوه‌نی كاریگه‌رییه‌كی زۆره و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ده‌رچووانی له ناو كۆمه‌ڵگادا خه‌ریكی چالاكین وه‌كو مامۆستا و ڕاوێژكاری تایبه‌تمه‌ند، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ده‌رچووانی به‌شه جیاوازه‌كانی به پێی پسپۆڕیی خۆیان، له ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا ده‌ستبه‌كار ده‌بن. ئه‌مه جگه له توانستی كاركردن له بوارگه‌لێكی وه‌ك توێژینه‌وه له سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، هه‌روه‌ها وه‌كو وه‌رگێڕ و نووسه‌ر له ڕۆژنامه و گۆڤار و دامه‌زراوه جیاوازه‌كاندا کار دەکەن.
ئێستا فاكه‌ڵتیی ئاداب به به‌رنامه‌ڕیژییه‌كی زانستی، له دوو ئاستی گرنگدا كار ده‌كات. یه‌كه‌میان كه له له‌سه‌ر كواڵیتی و په‌روه‌رده‌كردنی قوتابی زانستخواز و ئاستبه‌رز كار ده‌كات، كه له چوارچێوه‌ی بۆڵۆنیا پڕۆسێسه، ئه‌وی تریشیان كاری تویژینه‌وه و گرنگیدان و لێكۆڵینه‌وه‌یە ده‌رباره‌ی بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوورییه‌كان، تا بتوانێ له‌م ڕێگه‌یه‌وه به‌رچاوڕوونی زانستی بخاته‌ڕوو و به‌مشێوه‌یەش ڕێگا خۆش بكات و بۆ داڕشتنی سیاسه‌ت و پلانی گونجاو له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی سه‌قامگیر.