زانكۆی سۆران به ئه‌ركی ئه‌خلاقی و پیشه‌یی و مرۆیی خۆی ده‌زانێ، كه ئاماده‌كاری و ئاسانكاری پێویست بكات بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن. هه‌ربۆیه هه‌وڵیداوه ره‌چاوی هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه بكات، كه ئه‌و قوتابییانه، بۆ ئاسان راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان، پێویستیانن. له‌مباره‌وه شایه‌نی ئاماژه پێدانه كه هه‌ر له رووی بیناسازییه‌وه بگره تا چۆنیه‌تی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی وانه و كه‌ره‌سته‌كانی خوێندن، زانكۆ به‌رده‌وام چاوی له‌وانه و له راوێژی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ مامۆستا و ستافی به‌ڕێوه‌به‌ری، تا هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ بكات.
شیاوی ئاماژه‌پێكردنیشه، له كه‌مپه‌سی ئه‌لیكترۆنی زانكۆی سۆراندا، كه ئێستا به‌شێكی به‌رچاو له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌وتوونه‌ته كار، ره‌چاوی حاڵه‌تی ئه‌وان كراوه و له‌مه‌وبه‌دوا له رێی ده‌ستڕاگه‌یشتن به وانه‌كان به ئاسانترین شێوه، به‌شێكی گرنگ له خه‌مه‌كانیان، ده‌ڕه‌ونه‌وه.
پێویسته لێره‌دا زۆر سپاسی قوتابییانی زانكۆش بكه‌ین، كه به هۆی هه‌بوونی هه‌ستی هاوكاری به‌رز، هه‌میشه به‌ده‌م ئه‌و قوتابییانه‌وه‌ن و له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.