سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی زانكۆی (سۆران)ه، كه مه‌به‌ستی به‌یه‌ك گه‌یاندنی قوتابییان, ده‌رچووان, فاكه‌ڵتییه‌كان و كه‌رته تایبه‌تی و گشتییه‌كانه له هاوبه‌شیی كردنیان، بۆ به‌ره‌و پێشبردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی بناغه‌ی ئابووری له ڕێگای تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانه‌وه.
سه‌نته‌ری (سی دی سی) به‌ته‌واوی پابه‌نده به كارئاسانی كردن و به‌كارخستنی به‌هره شاراوه‌كانی قوتابییان و پێدانی سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌كادیمی و هه‌میشه‌یی.
مه‌به‌ستی سی دی سی :
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران، به ته‌واوی پابه‌نده بۆ هاریكاری كردنی قوتابیان و به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كی پڕۆفێشناڵ له نێوان ئه‌زموونه ئه‌كادیمییه‌كان و ئامانجه‌كانی كاركردن. سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران، سه‌رچاوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كار و پڕۆگرام و زانیاری به‌رفراوانی ئه‌و لایه‌نه ته‌رخان ده‌كات، بۆ زیادكردنی به‌هره ته‌كنیكی و كه‌سییه‌كانی قوتابیه‌كان. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه، كه بتوانن به‌هره‌كانی خۆیان له بواری كاركردن له كه‌رته تایبه‌تییه‌كان به‌ره‌وپێش به‌رن و پێویستییه‌كانی ئه‌و لایه‌نه پڕ بكه‌نه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پیشانه‌ی كه‌وا به درێژایی ژیان سوودی لێ ده‌بینن و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی پڕكرردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی كه‌رته تایبه‌تییه‌كان و به‌هێز كردنی لایه‌نی ئابووری هه‌رێم و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كرێكاران له ڕێگه‌ی بونیادێكی ئه‌كادیمییه‌وه. سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران، پشتگیری قوتابییان و ده‌رچووان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سود وه‌رگرن له هه‌ماهه‌نگییه‌كی درێژماوه له نێوان زانكۆكان و كه‌رته تایبه‌تییه‌كان.
ئامانجی سی دی سی :
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران، ته‌رخانكراوه بۆ دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان ده‌سكه‌وتی ئه‌كادیمی ده‌رچووان و داهاتوویه‌كی سه‌ركه‌وتوو له بواری كاركردن، به ئه‌زمونێكی شیاو له دوای ده‌رچوون، له‌سه‌ر بنه‌مای ستانداردێكی به‌رز له به‌هره‌ی پڕۆفێشناڵ و ده‌ستكه‌وتی ئه‌كادیمی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كارانه‌ی .كه‌وا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی حه‌ز و توانا و به‌هره پڕۆفێشناڵه‌كانیانه
خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیه‌كان:
به‌هره كه‌سییه‌كان:
• بڕیاردان
• كاركردنی به كۆمه‌ڵ
• چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
• به‌هره‌كانی وتاردان
• به‌هره‌كانی ده‌ربڕین
• ئه‌ته‌كێتی بازرگانی
سه‌رچاوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كاره‌وه:
• نوسینی سی ڤی
• به‌هره‌كانی چاوپێكه‌وتن
• نامه‌ی پوخته‌ی زانیاری
• ستراتیژییه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای كاردا
• پێشانگای كار
كۆرسه‌كان:
• كۆمپیوته‌ر
• زمانی ئینگلیزی
• ڤیدیۆی په‌روه‌رده‌ی فێركاری
ڕاهێنانی تواناكان چیه(Internship)؟
هه‌لێكی فێربون و ئه‌زموندارییه، كه‌وا زانیاری كه‌سه‌كه و ئه‌و تیۆریانه‌ی ، كه له پۆلدا فێریان بووه به شێوه‌یه‌كی لێهاتووانه له گه‌ڵ به‌هره كردارییه‌كاندا، رێكیان ده‌خات. ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌زموونی كه‌سه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و پێش ده‌بات ، كه له پۆلدا ئه‌سته‌مه.