سه‌نته‌رێک بۆ فێربوونی زمان و په‌ره‌پێدانی ئه‌کادیمی
ده‌رباره‌ی ئێمه
سه‌نته‌ری کڵاد بۆ فێربوونی زمان و په‌ره‌پێدانی ئه‌کادیمی، به سه‌ره‌تای چه‌رخێکی نوێ داده‌نرێت بۆ فێرکردنی زمان و په‌روه‌رده له هه‌رێمی کوردستان دا. له کاتیکدا که به‌شی زمانی ئینگلیزی له زانکۆی سۆران به‌شێوه‌یه‌کی باش دامه‌زراوه و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه و کۆرسه‌کانی به شێوه‌یه‌ک فول تایم دیزاین کراون بۆ قوتابییه ئه‌کادیمیه‌کانی، زانیمان که داواکارییه‌کی زۆر هه‌یه بۆ سه‌نته‌رێکی زمان له‌شاری سۆران که به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ کاربکات بۆ فێرکردنی ئینگلیزی گشتی بۆ خه‌ڵکی به شێوه‌یه‌كی گشتی. بۆیه‌ش زانکۆی سۆران هه‌ستا به دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری كڵاد.
مامۆستاکانمان زمانی ئینگلیزی زمانی دایکییانه و له وڵاته‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و هاتوون. هه‌موویان ئه‌زمونێکی به‌رفراوان و ده‌وڵه‌مه‌ند و ژێرخانێکی زانستی باشیان هه‌یه و هه‌روه‌ها به باشترین و گونجاوترین شێوه قوتابییه‌كانمان ڤێر ده‌كه‌ن. پۆله‌کانمان له رووی دابینکردنی ئۆدیۆ(ده‌نگ) و ته‌کنه‌لۆجیای بینین، به شێوه‌یه‌کی مۆدێڕن دیزاین کراون. هه‌روه‌ها سه‌نته‌ره‌که‌مان کتێبخانه‌یه‌کی باشیشی هه‌یه، که کتێبه‌کانی قۆناغی سه‌ره‌تای زمانی ئینگلیزی و قۆناغه‌کانی دواتر و رێزمانی ئینگلیزی و سه‌رچاوه‌ی باشی له‌خۆ گرتووه، که قوتابییه‌کانی سه‌نته‌ری کڵاد و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی ئاساییش ده‌توانن بۆ ماوه‌ی ده رۆژ، وه‌ریانگرن.
ده‌ستکه‌وته‌کانمان:
له مانگی سێی ٢٠١٤ دا سه‌نته‌ری کڵاد رێکه‌وتنامه‌یه‌کی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانکۆی لیسته‌ردا مۆرکرد. له ئێستادا له لایه‌ن مامۆستایه‌کی زمانی ئینگلیزی له زانکۆی لیسته‌ر، چاودێری ده‌کرێت. سه‌نته‌ری کڵاد به شیوه‌یه‌کی به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات له پێناو باشترکردنی خوێندنی ئه‌کادیمی و دانپێدانانی جیهانی.
ئه‌رکی سه‌ره‌کی:
بۆ گه‌یاندنی ئه‌نجامێکی باش له فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی قوتابییان به به‌هره‌کانی زمان، پێویسته ئامانجه که‌سی و کارییه‌کانیان بزانین و به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی به‌کاریان بهێنین بۆ به‌ره‌و پێش بردنی هه‌رێمی کوردستان.
کۆرسه‌کانمان:
له ئێستادا له شه‌ش قۆناغی جیاوازدا، کۆرسی زمانی ئینگلیزی گشتی پێشکه‌ش به قوتابییان ده‌کرێت. له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ستپێده‌کات تا قۆناغی پێسکه‌وتوو. هه‌ر قۆناعێک به ١٦ هه‌فته ته‌واو ده‌کرێت. کاتی ته‌واو به قوتابی ده‌درێت بۆ پراکتیزه کردنی ئه‌و زمانه‌ی که فێری ده‌بێت. پۆله‌که‌ن به شێوه‌یه‌کی به‌رز کاران. کارکردن به شیوه‌ی گروپ ده‌بێت و چه‌ندین رێگا ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی توانا زمانییه‌کانی قوتابییه‌كان کاراتر بکه‌ین.
هه‌روه‌ها خولی ئاماده‌کاری بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئایلتسیش ئه‌نجام ده‌ده‌ین "IELTS"بۆ ئه‌و کەسانەی دەیانەوێت لە زانکۆکانی دەرەوە دێژە بە خوێندنی باڵا بدەن. بۆ زانیاری زیاتر و زانینی ئه‌وه‌ی که مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردنت تێدا مسۆگه‌رن، له‌رێگای ئه‌م ئه‌درێسه‌وه سه‌ردانمان بکه‌ن:
ستافی ئه‌کادیمی:
Brandi Roach | به‌رێوبه‌ری تیم | ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. |
Michael Phillips | مامۆستای زمانی ئینگلیزی | |
Christopher Campbell | مامۆستای زمانی ئینگلیزی | |
Monica Poston | مامۆستای زمانی ئینگلیزی | |
Jeffrey LeClaire | مامۆستای زمانی ئینگلیزی | |
Nathan Jones | مامۆستای زمانی ئینگلیزی |
ستافی به‌رێوه‌بردن:
مخلص صالح ابراهیم | به‌رێوبه‌ری به‌رێوه‌بردن | ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. |
غه‌ریب موسته‌فا | ئه‌ندامی ستافی به‌رێوه‌بردن | |
ئومێد زیکری | ئه‌ندامی ستافی به‌رێوه‌بردن | |
جاهیدە نورەدین | ئه‌ندامی ستافی به‌رێوه‌بردن | |
واحیدعلی موحه‌مه‌د مخلص عولا ملا غەفور إبراهیم جمیل حسن |
کتێبخانە و زانیاری کتێبخانە و زانیاری کتێبخانە و زانیاری |
|
فه‌رمان ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن | بەرپرسی خزمه‌تگوزاری و چاک کردنه‌وه |
شایه‌تی قوتابییان:
![]() |
په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی بیانی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی عراق زۆره، بۆیه پێویسته نوسین و قسه‌کردنم له ئاستێکی ستاندارد دابێت. به‌رله‌وه‌ی بێمه کلاد، ئینگلیزیه‌که‌م باش نه‌بوو. مامۆستاکانم زۆر ئارامگرن و زانیاری رێزمانییان زۆره. (ته‌لعه‌ت له‌تیف- ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی) |
![]() |
پێویسته زمانی ئینگلیزی بخوێنم چونکه له کۆمپانیاکه‌م گفتووگۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی جیاواز و له نه‌ته‌وه‌ی جیاواز ده‌که‌م. زمانی ئینگلیزیش تاکه زمانی هاوبه‌شه که هه‌مووان ئه‌توانن قسه‌ی پێ بکه‌ن چونکه زمانێکی جیهانییه. مامۆستاکانمان به ره‌گه‌ز ئینگلیزن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌که‌مان باشتر بێت. جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکی رۆژانه‌ی زۆر و هه‌بوونی فیدباک دیسان یارمه‌تیده‌رێكی زۆر باشن بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی زمانی ئینگلیزیمان باشتر بێت ( لایه‌ق فایه‌ق- ئه‌ندازیار) |
![]() |
زمانی ئینگلیزی ده‌خوێنم چونکه من رۆژنامه‌نووسم. پێویسته رۆژنامه‌و گۆڤار و کتێبی ئینگلیزی بخوێنمه‌وه. هیوادارم رۆژێک بێت رێپۆرتاژ به ئینگلیزی بنووسم. کلاد هاوکاری کردم بۆ ئه‌وه‌ی باشتر قسه بکه‌م و تواناکانی منی به‌ره‌وپێش برد له قسه‌کردن و گفت و گۆدا. هه‌بوونی مامۆستای بییانی یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له قسه‌کردن باشتر ببین ( ئیرۆن عومه‌ر- رۆژنامه‌نووس) |
من زمانی ئینگلیزی ئه‌خوێنم چونکه چاوه‌رێی خوێندنی ماسته‌رم له زانسته سیاسییه‌کان. له ژیانی ئه‌مرۆدا زمانی ئینگلیزی زۆر گرنگه و ئێمه پێویسته فێری ببین بۆ راپه‌راندنی کاره‌کانمان. كڵاد زۆر هاوکاری کردین و مامۆستاکان زۆر یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ باشترکردنی زمانی ئینگلیزیمان. به‌تایبه‌تی فێربوونی زاراوه‌کان و گفتووگۆ و نووسین. هه‌بوونی مامۆستای به‌ره‌گه‌ز ئینگلیزیش یارمه‌تیده‌رێكی دیکه‌ن. " کاژین سه‌عید- فه‌رمانبه‌ر له کۆلێژی زمان"
پرسیاو و وه‌ڵامه‌کان:
چۆن بتوانم به‌شداری کۆرسێک بکه‌م؟
هه‌موو رۆژانی یه‌کشه‌ممه تا چوارشه‌ممه کاتژمێر ٨:٣٠ ی به‌یانی تاکو ٦:٠٠ ی ئیواره‌و رۆژی پێنج شه‌مه‌ش تا کاتژمێر١:٠٠دوای نیوه‌رۆ کراوه‌یه. ده‌توانی له‌م کاتانه‌دا سه‌ردانمان بکه‌یت. هه‌ر که فۆرمی خۆتۆمارکردنت پڕ کرده‌وه، که له پرسگه‌ی سه‌نته‌ره‌که‌دا هه‌یه، بانگهێشت ده‌کرێێت بۆ ئه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی کورتی شوێن رێکخستن ئه‌نجام بده‌یت له ماوه‌ی هه‌فته‌کانی تاقیکردنه‌وه‌دا، که ئه‌مه‌ش هاوکاری ئیمه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌که‌ت دیاری بکه‌ین و له پۆلێکی گونجاو‌دا، داتبنێین. هه‌روه‌ها ستافی سه‌نته‌ره‌که‌مان ده‌توانن هاوکاریتان بکه‌ن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر پرسیارێک که هه‌تانه سه‌باره‌ت به پاره و پێداویستییه‌کانی کۆرسه‌کان.
وانه‌كان له چ کاتژمێرێکدان:
کۆرسه‌کانی ئینگلیزی گشتی و کۆرسی ئامادەکاری تاقیکردنەوەی IELTS له یه‌کشه‌ممه‌وه تاکو چوارشه‌ممه، کاتژمێر ١:٠٠ ی نیوه‌رۆ ده‌ستپێده‌که‌ن تاکو ٣:٢٠ ی دوای نیوه‌رۆ. هه‌روه‌ها له کاتژمێر ٤:٠٠ ی دوای نیوه‌رۆشه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن تاکو کاتژمێر ٦:٢٠ی ئێواره. ئێمه زیاتر له ١٨ قوتابی ناخه‌ینه نێو پۆلێک، هه‌ر پۆلێک تا ١٨ قوتابی له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک قوتابییان ٨ کاتژمێر وانه‌یان هه‌یه، که ده‌کاته ٦٠ کاتژمێر له‌هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌کدا.
ئایا بروانامه‌م پێ ده‌به‌خشرێت؟
به‌ڵێ. هه‌ر که قۆناعێک یان کۆمه‌ڵه‌یه‌کت ته‌واو کرد، بروانامه‌ی تایبه‌ت به‌خۆت پێ ده‌به‌خشرێت.
ئه‌و که‌ره‌ستانه چین که به‌کاری دێنن؟
ئێمه زنجیره کتێبی "face to face"ی زانکۆی کامبریج به‌کارده‌هێنین. له ئێستادا شه‌ش قۆناغ به‌رێوه ده‌به‌ین (starter, elementary, pre- intermediate, intermediate, upper intermediate and advanced)
هه‌ر به‌شداربوویه‌ك کتێبێکی قوتابی و کتێبیکی راهێنانی رۆژانه‌ی پێده‌درێت له‌گه‌ڵ سی دیه‌ک که چه‌ندین چالاکی و راهێنانی دیکه‌ی تێدایه. پۆله‌کان چالاکی تێکه‌ڵ و جۆراوجۆر له قسه‌کردن و گوێکرتن و خوێندنه‌وه و نوسین له‌خۆده‌گرن. کتێبه‌کان به شێوه‌یه‌کی له‌سه‌ره‌خۆ و ئاگادارانه شی ده‌کرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگا به قوتابی بدریت پله به پله زانیارییه‌کانی به‌رفراوان بکات. به‌درێژایی کۆرسه‌کان مامۆستاکان به‌رده‌ستن بۆ هاوکاری کردنی به‌شداربووان. بۆیه تۆش قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه و داوای هاوکارییان لێبکه ئه‌گه‌ر هاوکاری زیاترت ویست.
په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن:
سه‌نته‌ری زمان و په‌ره‌پێدانی ئه‌کادیمی (CLAD )
شه‌قامی کاوه
سۆران/هه‌ولێر
هه‌رێمی کوردستان/ عراق
٦٦٢٦٤٠٦٣٠(٠)٩٦٤+
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر یاخود گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی خۆ ناونوس کردن له کۆرسه‌کانماندا، ده‌توانن پێوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن.