چالاکییەکان
سه‌نته‌ری كوردستان بۆ جێنده‌رناسی، یه‌كه‌مین سه‌نته‌ری ئه‌كادیمییه له كوردستان، كه له بواری جێنده‌رناسیدا كارده‌كات. ئه‌م سه‌نته‌ره له لایه‌ن ئاژانسی ( UN Women ,UNDP، ئه‌ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، وه‌زاره‌تی پلاندانان، زانكۆی سۆران)دامه‌زراوه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌یه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ به مه‌به‌ستی جه‌ختكردنه‌وه‌و گشتگیركردنی یه‌كسانی له كۆمه‌لگادا، كاریان له سه‌ر ده‌كات.
له رێكه‌وتی ٢٤\٥\٢٠١٥ به پێی فه‌رمانی زانكۆیی، سه‌نته‌ری كوردستان له زانكۆی سۆران دامه‌زرا.
سه‌نته‌ره‌كه له سێ به‌ش پێك دێت:
راهێنان، توێژینه‌وه، پێداچوونه‌وه
١. به‌شی راهێنان
a)ئه‌نجامدانی راهێنان له وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
b)ئه‌نجامدانی سیمینار و وۆرك شۆپ بۆ كه‌رتی حكومی، كه‌رتی تایبه‌ت، رێكخراوه ناحكومییه‌كان.
c)گه‌شه‌پێدانی خوێندنی پرۆگرامی جێنده‌رناسی له زانكۆی سۆران، وه‌كو پلانێكی درێژخایه‌نی سه‌نته‌ر.
d)دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌نته‌ر له‌گه‌ل ئاسانكاری بۆ قوتابییان و توێژه‌ران.
٢.به‌شی توێژینه‌وه
a)هاندانی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به جێنده‌رناسی له كوردستان.
b) له‌ئه‌ستۆگرتنی تیچوونی ماددی ئه‌و پێشنیارانه‌ی، كه بۆ توێژینه‌وه له بواری جێنده‌رناسیدا، پێشكه‌ش ده‌كرێن.
c) بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كان له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان.
d)كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ دروست كردنی ئه‌رشیفێكی (ئۆن لاین) له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به جێنده‌رناسی.
e) رێكخستنی وۆرك شۆپ به به‌شداری پێكردنی شاره‌زایان و توێژه‌رانی ناسراو، له سه‌ر ئاستی نێوده‌وله‌تی.
٣.به‌شی پێداچونه‌وه
a)درووستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لیژنه‌ی ئافره‌تان له په‌رله‌مانی كوردستان
b)پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و یاسانه‌ی، كه له په‌رله‌مان ده‌رده‌چن، به مه‌به‌ستی هه‌لسه‌نگاندنیان له رووی جێنده‌رناسییه‌وه.
ده‌سته‌ی ئه‌كادیمی و به‌ڕێوه‌به‌ریی سه‌نته‌ر
ئیبراهیم مسته‌فا خدر : به‌رێوه‌به‌ری دارایی
لێلاف بالیسانی: یاریده‌ده‌ری جێنده‌رناسی له (UN Women)
مێره‌م سالم شێخ محمد: خۆبه‌خش