دوای ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له دوایین هه‌ڵبژاردنی عێراقدا، زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، یه‌كیك له‌و بابه‌تانه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا جیهانییه‌كان بوو، مه‌سه‌له‌ی دژایه‌تی و ملاملانێكانییهتی له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران.
له بابه‌تێكی ماڵپه‌ڕی (lorientlejour) به ناونیشانی (موقته‌دا سه‌در، پیاوێكی ئایینی شیعه كه ململانێی ئێران ده‌كا)، كه به قه‌ڵه‌می (Juliette RECH) نووسراوه، ئاماژه به چه‌ند لایه‌نێكی پێوه‌ندیدار به دژایه‌تی سه‌در له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌سه‌ڵاتی ئیران كراوه.
له به‌شێك له‌م وتاره‌دا و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاریگه‌ری موقته‌دا سه‌در له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و توانا جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز "د. عادل باخه‌وان" سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كوردستان بۆ سۆسیۆلۆجیا/ زانكۆی سۆران كراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه موقته‌دا سه‌در پشت به پرستیژ و ئیعتباری بنه‌ماڵه‌یی خۆی ده‌به‌ستێ و باوكی یه‌كێك له سیما كاریزمییهكانی عێراق بووه، كه توانی كورد و سونی و شیعه یه‌كگرتوو بكات.
بۆ بینینی هه‌موو بابه‌ته‌كه، سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن:
https://www.lorientlejour.com/article/1116056/moqtada-sadr-le-clerc-chiite-qui-defie-teheran.html