دوای سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌ی "موقته‌دا سه‌در" له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ناوه‌نده میدیایی و سیاسییه‌كان به دوای ئه‌وه‌وه‌ن كه له هۆكاره‌كانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بگه‌ن. له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ماڵپه‌ڕی (france24) له وتارێكدا له‌ژێر ناونیشانی (موقته‌دا سه‌در، رابه‌رێكی ئاینی پۆپۆلیست، كه خه‌ڵكی عێراق پشتیوانی ده‌كه‌ن) تیشكی خستووه‌ته سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه و ئاسۆكانی پێش درووستكردنی حكومه‌تی عێراق.
له به‌شێك له‌و وتاره‌دا و له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز "عادل باخه‌وان" سۆسیۆلۆجیست و سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كوردستان بۆ سۆسیۆلۆجیا/ زانكۆی سۆران، ناوبراو ده‌ڵێ: موقته‌دا سه‌در نوینه‌رایه‌تی چینه هه‌ژار و كه‌مده‌ست و په‌راوێزخراوه‌كان ده‌كات له دوای 2003. ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگای عێراقی پێكدێنێ، كه به دژی چینی سیاسی گه‌نده‌ڵ هه‌ستانه‌وه. نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ كه به‌غدا وه‌كو خراپترین پایته‌ختی دنیا ده‌ستنیشانكراوه و وڵاتی عێراق به گشتی له رووی خزمه‌تگوزاری گشتییه‌وه زۆر له خوارێیه.
ناوبراو هه‌ر له دریژه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه به‌وه ده‌كا، كه بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌توانێ پڕۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ستپێبكا. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه موقته‌دا سه‌در به‌رجه‌سته‌ی ره‌وتێكی نوێ له ناسیۆنالیزمی عێراقی ده‌كات، كه به توندی دژی لایه‌نگرانی ئێرانی و ئه‌مریكییه، كه له لایه‌ن نوری مالیكی و عه‌بادییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێن. ئه‌مه‌ش جۆرێك هاوسۆزی ده‌دا به به‌شێك له سونه‌كان، كه كه‌مینه‌ن له عێراقدا، بۆ ئه‌وه‌ی كه له حكومه‌تێكدا یه‌كبگرنه‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه، كرته له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه‌ن: