Kurds In Kirkuk Reuters

دیداره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كوردستان بۆ سۆسیۆلۆجیا

 

دوای ئه‌نجامدانی رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له‌ ٢٥ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٧ و، په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و ئاڵۆزییه‌ سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، ناوه‌نده‌ میدیاییه‌كانی دنیا سه‌رنجێكی تایبه‌تیان خسته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

به‌ مه‌به‌ستی تیشكخستنیكی زانستی بۆ سه‌ر رووداوه‌كان و خوێندنه‌وه‌یان، به‌ڕێز "د. عادل باخه‌وان" سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كوردستان بۆ سۆسیۆلۆجیا/ زانكۆی سۆران، چ وه‌ك كۆمه‌ڵناسێكی شاره‌زا له‌ كارووباری كوردستان و  عێراق چ وه‌ك سه‌رۆكی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسی، چه‌ندین دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كراوه‌ و تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر رێفراندۆم، گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان، پاشهاته‌ سیاسییه‌كان، ناته‌بایی هێزه‌ كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری و كاریگه‌رییه‌كانی كۆچی دوایی "مام جه‌لال" له‌سه‌ر ره‌وتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

ده‌توانن سه‌رنجه‌كانی ناوبراو له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و باسانه‌ی سه‌ره‌وه‌، له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه‌دا ببینن:

١-https://www.la-croix.com/Journal/Au-Kurdistan-dIrak-rue-contre-partis-2017-12-21-1100901084

٢-https://www.middleeasteye.net/fr/reportages/gorran-une-autre-histoire-kurde-en-irak-92038691

٣-https://www.middleeasteye.net/fr/analyses/le-kurdistan-irakien-face-la-difficile-succession-de-jalal-talabani-482190107