نوێترین چاوپێكه‌وتی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كوردستان بۆ سۆسیۆلۆجی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕێكی فه‌ڕه‌نسی
دوای خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق و به تایبه‌ت خه‌ڵكی شاری به‌سره، هه‌لومه‌رجی حكومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها خودی پارێزگاكه‌ش، وه‌كو یه‌كێك له شاره گه‌وره‌كانی عێراق و سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی عێراق، بووه‌ته جێی باس و خواسی میدیا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ماڵپه‌ڕی la-croix له بابه‌تێكدا له‌ژێر ناونیشانی (به‌سره، شاره نه‌وتییه‌كه كه ململانێی به‌غدا ده‌كات)، له‌م بابه‌ته‌ی روانیوه و له به‌شێك له راپۆرته‌كه‌دا، سه‌رنج و بیروڕای سۆسیۆلۆجیست و سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كوردستان بۆ سۆسیۆلۆجیا/ زانكۆی سۆران، به‌ڕێز "د. عادل باخه‌وان"ی، وه‌رگرتووه.
له سهرنجهكانیدا به‌ڕێزیان ئاماژه به‌وه ده‌كا، كه ده‌بێ ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، بۆ به‌سره خۆی نیشان ده‌دات، نه‌جه‌ف و به‌غدا ئه‌وه ناكه‌ن؟ له وه‌ڵامیشدا سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له به‌ر چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی په‌یوه‌ست به شاره‌كه‌یه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌دا، د. عادل باخه‌وان باس له زێڕی ره‌ش ده‌كات.
ناوبراو پێی وایه ئه‌گه‌رچی به‌سره له سه‌دا هه‌شتای به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌موو عێراق پێكدێنێ، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه هیچ ئه‌نجامێك له‌و سامانه وه‌رناگرن. خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌و په‌ڕی خراپیدان و رۆژانه ته‌نیا سێ كاتژمیر كاره‌با هه‌یه. بۆیه له درێژه‌دا ده‌ڵێ "بیهێنه به‌رچاوی خۆت، كاتێك پله‌ی گه‌رما ده‌بێته په‌نجا پله. ئه‌مه بۆ خه‌ڵك قبوڵ نه‌كراوه".
له درێژه‌ی سهرنجهكانیدا سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كوردستان بۆ سۆسیۆلۆجیا ئاماژه به‌وه ده‌كا، كه هۆكارێكی تری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نائومێدی خه‌ڵك له حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر و ره‌چاوكردنی پارێزگاكه وه‌ك پارێزگایه‌كی ئۆتۆنۆم و فیدراڵ. خه‌ڵكی به‌سره باوه‌ڕیان به حكومه‌ت نه‌ماوه بۆ دابه‌شكردنی سووده‌كانی ئه‌و زیڕه ره‌شه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
بۆ بینینی بابه‌ته‌كه به فه‌ڕه‌نسی، سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن: