رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٦/١٠/٢٠١٧، به‌ڕێز "د. عادل باخه‌وان" سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كوردستان بۆ سۆسیۆلۆجیا/ زانكۆی سۆران، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابییانی زانكۆی ستراسبۆرگ له فه‌ڕه‌نسا، سیمینارێكی سه‌باره‌ت به ناسیۆنالیزم و خه‌باتی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان پێشكه‌شكرد.
ئه‌م سیمیناره كه بۆ قوتابییانی په‌یمانگه‌ی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی ناوبراو رێكخرابوو، تێیدا به‌ڕێز "د. عادل باخه‌وان" تیشكی خسته سه‌ر گرنگترین ره‌هه‌نده‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له عێراق له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا و به‌رچاوترین پارادایمه‌كانی ئه‌و خه‌باته‌ی بۆ ئاماده‌بووان شیكردنه‌وه.
شایه‌نی گوتنه كه سیمیناره‌كه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا و قوتابییان به پێویستیان زانی كه ئه‌م جۆره سیمینارانه به‌رده‌وامیان پێبدرێ.