دوای په‌ره‌سه‌ندنی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، هه‌وڵدان به مه‌به‌ستی شڕۆڤه و لێكدانه‌وه ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئه‌و رووداوانه، بووه‌ته خالێكی جێگه‌ی سه‌رنجی ناوه‌ند و راگه‌یه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له ماوه‌ی رابردوودا، به‌ڕێز "د. عادل باخه‌وان" سه‌رۆكی سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆژیای عێراق/ زانكۆی سۆران، وه‌ك ناوه‌ندێكی باوه‌رپێكراوی زانستی، به مه‌به‌ستی تیشكخستنه سه‌ر ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئه‌و رووداوانه، له لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵی فه‌ڕه‌نسییه‌وه، له‌وانه: فڕانس 24 و ئاڕ تی، بانگێشتكراوه و سه‌باره‌ت به خۆپێشاندانه‌كان، لێكدانه‌وه و شڕۆڤه‌ی خۆی پێشكه‌شكردووه.
پێویسته بگوترێ، ئێستا سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆژیای عێراق، یه‌كێكه له‌و ناوه‌نده باوه‌ڕپێكراوانه‌ی، كه بۆ لێكدانه‌وه وشڕۆڤه‌ی پێشهاته‌كانی عێراق و كوردستان، به به‌رده‌وامی راو سه‌رنجی وه‌رده‌گیرێ.
لینكی به‌شداری "د. عادل باخه‌وان" له به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆیی كه‌ناڵی فڕانس24:
له به‌شێك له وتووێژی به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ناوبراو، سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان، ده‌ڵێ: ئه‌گه‌رچی ئه‌وه ناتوانرێ ئینكار بكرێ كه موقته‌دا سه‌در یه‌كێكه له فیگه‌ره سیاسییه‌كانی عێراق، به‌ڵام ناتوانێ و كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی نه‌ماوه ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكا. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مجاره خه‌ریكی خۆپێشاندانن، نه‌وه‌یه‌كی نوێن كه ئه‌زموونی دیكتاتۆرییه‌تی سه‌دام حسه‌ینیان نه‌كردووه و جیاكاریییهك له نێو نوخبه سیاسیه‌كانی عێراق و ته‌نانه‌ت موقته‌دا سه‌دریش ناكه‌ن، كه خۆی به جیا داده‌نێ. به پێچه‌وانه‌ی ساڵی 2016، كه خۆی سه‌ركردایه‌تی خۆپێشانهدانهكانی ده‌كرد. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌وه وه‌بیر بهینرێته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی كه ئێستا دژایه‌تی ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی موقته‌دا سه‌دری له پشت نه‌بایه، ئه‌وا نه‌یده‌توانی زۆرینه‌ی په‌ڕله‌مان به‌ده‌ستبێنێ و ببێته سه‌رۆكوه‌زیران.