دوای په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی عێراق و بونییان به جێی باسی ناوه‌نده میدیاییه‌كانی دنیا، رادیۆی فڕانس كولتوور له فه‌ڕه‌نسا، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز "د. عادل باخه‌وان" سه‌رۆكی سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆژیای عێراق له زانكۆی سۆران، ئه‌نجامداوه.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، د. باخه‌وان باس له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و رۆڵی ئێران ده‌كا له رووی سیاسی و كولتووریییهوه. ناوبراو له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ، كاریگه‌ری ئێران له دوو ئاستدایه، ئاستی یه‌كه‌م له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانه و، ئاستی دووه‌میش له سه‌ر جه‌ماوه‌ره. ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه داده‌نێ كه ئه‌مریكا هه‌یه‌تی، كه زیاتر له‌سه‌ر نوخبه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداره.
هه‌ر سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ئێران له‌سه‌ر عێراق، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆژیای عێراق ده‌ڵێ، له 2003 وه، ئێران كاریگه‌رییه‌كی گه‌وه‌ری له‌سه‌ر عێراق هه‌بووه، به تایبه‌تی له رووی عه‌سكه‌رییه‌وه. له‌مباره‌شه‌وه ده‌ڵێ، ئێستا زیاتر له شه‌ست و چوار گرووپی چه‌كدار له عێراق هه‌ن، كه زیاتر له سه‌د و شه‌ست و چوار هه‌زار چه‌كدار له خۆده‌گرن. ئه‌م هێزانه سه‌دا هه‌شتایان په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه و له رووی ئایدیۆلۆجییه‌وه له ژێر كاریگه‌ری رێبه‌ری ئێرانن.
دواتر له باسی كاریگه‌ری كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی عێراق، ئاماژه به ئایه‌توڵا سیستانی ده‌كا. دكتۆر باخه‌وان جه‌خت له جۆرێك ململانێی سیاسی له نێوان سیستانی و رێبه‌ری ئێران ده‌كا، به‌ڵام پێی وایه كه سیستانی ناتوانێ له‌به‌رامبه‌ر خامنه‌ییدا راوه‌ستێ، چونكه ئه‌و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له رووی سیاسی و ته‌نانه‌ت مهرجهعیشهوه زیاتره، كه سه‌ری كیشاوه بۆ عێراق و لوبنان و شوێنه‌كانی تریش.
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه بۆچی خه‌ڵك درووشمی دژ به ئێران ده‌ڵێنه‌وه، دكتۆر باخه‌وان باس له كاریگه‌ری ئێران ده‌كا له‌سه‌ر عێراق، له دوای 2003. ناوبراو پێی وایه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێران عێراقی كردووه به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عه‌سكه‌ری و هه‌روه‌ها رۆڵی هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی گه‌نده‌ڵی.
پێویسته بگوترێ كه سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆژیای عێراق له زانكۆی سۆران، بووه‌ته ناوه‌ندێكی باوه‌رپێكراو، كه بۆ شڕۆڤه‌ی زۆر بابه‌تی كولتووری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ست به عێراق و كوردستان، له لایه‌ن ناوه‌نده میدیایی و زانستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.
بۆ بیستنی ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن: