به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌كان له عێراق و ره‌هه‌نده توندوتیژ و جیاوازه‌كانی، رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بنه مایه‌ی سه‌رنج و گرنگیپێدانی ناوه‌نده میدیاییه‌كانی دنیا. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، كه‌ناڵی فڕانس بیست و چوار، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌رێز "د. عادل باخه‌وان" سه‌رۆكی سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆجیای عێراق/ زانكۆی سۆران، پێكهێناوه.
د. باخه‌وان له وتووێژه‌كه‌یدا، پێداگری له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ده‌كا. یه‌كه‌میان له‌باره‌ی كاریگه‌ری ئێرانه‌وه‌یه. سه‌باره‌ت به رۆڵ و كاریگه‌ری ئێران، ناوبراو پێی وایه، له ٢٠٠٤ه‌وه تا ٢٠١٩، كاریگه‌رییه‌كی زۆر و ده‌ستێوه‌ردانێكی زۆری له عێراق هه‌بووه. ئه‌م كاریگه‌رییه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌دا، ته‌نیا له بواری سیاسی نییه، به‌ڵكو له بواری كۆمهڵگاییشه. له راستیدا عێراق، وه‌ك به‌شێك له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران چاوی لێده‌كرێ و، وه‌كو هێڵێكی سوور وایه بۆ ئێران له رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
د. باخه‌وان پێی وایه، ئێران ئاماده‌یه له یه‌مه‌ن و لوبنانیش بكشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی بۆ عێراق نییه و له راستیدا، عێراق هێڵی سووره بۆ ئێران.
خاڵێكی دیكه كه سه‌رۆكی سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆجیای عێراق تیشكی ده‌خاته‌سه‌ر، پێكهاته‌ی خۆپێشانده‌رانی عێراقه، كه دابه‌شی ده‌كاته سه‌ر سێ به‌ش. یه‌كه‌میان چینی گه‌نجی چوارده تا بیست و پێنج ساڵییه، كه له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای نوێ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه یه‌كتری ده‌ناسن و ده‌چنه خۆپێشاندان. له روانگه‌ی ناوبراوه‌وه، ئه‌م چینه سیسته‌می دیكتاتۆری ناناسێ و ته‌نیا ئه‌وه‌ی كه ههستیپێدهكات، گه‌نده‌ڵییه. به‌شی دووه‌میش كه به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌كه‌ن، چینێكی رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس و ئه‌كادیمین. به‌شی سێیه‌میش له روانگه‌ی دكتۆر باخه‌وانه‌وه، ئۆپۆزسیۆنن، له‌وانه باڵی حه‌كیم و سه‌در، ئه‌مه جگه له به‌عسیه كۆنه‌كانیش، كه هاتوونه‌ته ناو خۆپیشاندانه‌كه‌وه.
دواجار د. باخه‌وان پێی وایه ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی خۆیان نیشان بده‌ن و مه‌به‌ستیان رووخانی سیسته‌م نه‌بێ، ئه‌وا ئومێدێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به رێكه‌وتن بگه‌ن و ئه‌نجامێكی هه‌بێ و، راده‌ی توندوتیژییه‌كانیش به‌رزتر نه‌بنه‌وه..
بۆ بینینی وتووێژه‌كه، سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه: