سه‌نته‌ری پیرسۆن

 

Pearson-Test-Header

  PTE Academicچیە؟

تاقیکردنەوەیەکی جیهانی پێشکەوتووە بۆ مەبەستی خوێندن و په‌نابه‌ری لە دەرەوە، کە لە ڕێگەی کۆمپیتەرەوە ئەنجام دەدرێت. لەلایەن هەزاران دامەزراوەی جیهانەوە باوەرپێکراوە و حکومەتی ئوسترالیاش بۆ مەبەستی داواکردنی ڤیزا پشتڕاستی کردووەته‌وه‌.

بۆ بینینی لیستی هەموو ئەو شوێنانەی کە ئەم تاقیکردنەوەیە په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، تکایە كلیك له‌ سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌.

 

 

خێرا: لە ماوەی پێنج رۆژدا ئەنجامەکان وەردەگرییه‌وه‌

گونجاو: دەتوانی کاتی تاقیکردنەوەکەت ٢٤ کاتژمێر یان زیاتر بەر لە ئەنجامدانیی بگۆریت

باوەرپێکراو: لەلایەن هەزاران زانکۆ و کۆلێژی جیهانیەوە باوەڕپێکراوە

په‌سه‌ندكراو: قوتابییان دەتوانن بۆ مەبەستی داواکردنی ڤیزا لە وڵاتی ئوسترالیا بەکاریبێنن

 

دەتوانیت لانی کەم پێش 24 کاتژمێر، کاتی تاقیکردنەکەت دیاری بکەیت. هەروەها دەتوانیت لە ماوەی پێنج رۆژدا ئەنجامەکه‌ت وەرگریته‌وه‌. لەم رێبەرەدا چۆنییەتی خۆ تۆمارکردن و دیاری کردنی کاتی تاقیکردنەوەکە بە تێروتەسەلی باس کراوە.
ده‌توانى ئێستا ناوى خۆت تۆمار بكه‌ى بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى PTE Academic
 

نرخ و کاتەکانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە:

نرخی تاقیکردنەوەکە لە عێراق و کوردستان ٢١٧دۆلارە

ئەگەر نەتوانی لە ڕێگای کرێدیت کارتەوە پارەکە بدەیت، ئەوا دەتوانیت لە ڕێگەی بەڵگەی بەهادار (voucher) ەوە بیدەیت. که‌ لە سەنتەری تاقیکردنەوەكه‌، بەدەست دەکەون.

(ئەگەر کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر پێش تاقیکردنەوەکە کاتی تاقیکردنەوەکەت دیاری بکەیت، ئەوا نرخی تاقیکردنەوەکە بەرز دەبێتەوە بۆ ٢٧١ دۆلار).

 

کاتی تاقیکردنەوە:

٨:٣٠ بەیانی – ١:٠٠ ی پاش نیوەرۆ

سێ شەممە

 

ئامادەکاری:

بۆ ئەوەی هه‌لی سەرکەوتنت لە تاقیکردنەوەکەدا زیاتر بێت، ئەوا دەتوانی بۆ مەبەستی لێڕاهاتن و خۆ ئامادەکردن بۆ شێوازی تاقیکردنەوەکە، به‌ شێوه‌ی (online) تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاماده‌كاری ئه‌نجام بده‌یت. ئەم تاقیکردنەوە وەکو تاقیکردنەوە راستەقینەکەیە: هەمان شێوازی هەیە، کاتەکەش تۆمار ده‌كرێت و هەمان ئەو جۆرە پرسیارانەش دێنەوە، کە لە تاقیکردنەوە راستەقینەکەدا دێنەوە. تاکە جیاوازی ئەم تاقیکردنەیه‌ لەگەڵ راستەقینەکە ئەوەیە، کە ئەمەیان راستەقینە نیە. تەنانەت هەڵسەنگاندنیش بۆ تاقیکردنەوەکە دەکرێت و نمرەی بۆ دادەنرێت، تاکو توانای خۆت بزانیت، پێش ئەوەی تاقیکردنەوە راستەقینەکە ئەنجام بدەیت.  هەروەها هەر لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە دەتوانن چەند پەرتووکێکیش بکڕن بۆ باشتر کردنی توانای خۆتان. ئەم خزمەتگوزارییە بەردەوام لەبەر دەستە.

 ناونیشانی سەنتەری تاقیکردنەوە:

زانکۆی سۆران
کەمپی دێلزیان
44008،سۆران، هەولێر
هەرێمی کوردستان
عێراق
e-mail: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
بەڕیوەبەرانی  سەنتەر:
یونس امین محمد: 07504724634    &    07824833355

شەماڵ عبداللە عبداللە:  07824901252