كار‌و ئه‌ركه‌كانی:
(ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران)، ناوی ئه‌و سه‌نته‌ره‌یه، كه له ٥/٥/٢٠١٥ دامه‌زراوه و هه‌وڵی ئه‌رشیڤكردن و پاراستنی ئه‌و ده‌ستخه‌ته كۆنانه ده‌دات، كه له ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی و كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌گشتی نووسراون، جا زانایانی كورد به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و توركی نووسیویانه، یان كه‌سانێك كه كورد نه‌بوونه‌و له‌باره‌ی كورده‌وه نووسیویانه. ئه‌و ده‌ستنووسانه‌ش هه‌م نامه‌ی كه‌سی له خۆده‌گرن و هه‌م كتێب و ئه‌م سه‌نته‌ره هه‌وڵده‌دات بۆ كۆكردنه‌وه‌و پاراستن و كار له‌سه‌ركردنیان له رووی ئه‌كادیمییه‌وه.
هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی كاره‌كانیش خۆی له‌م خاڵانه‌دا ده‌بینێته‌وه:
-سه‌ره‌تا، گه‌ڕان به دوای ئه‌و ده‌ستنوسانه‌ی، كه له سنووری ده‌ڤه‌ری سۆران و ده‌وروبه‌ری هه‌ن و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستخستنیان چ به كڕین بێ، یان له ڕێی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی. به پێی زانیارییه‌كانی ئێمه، هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌ستخه‌ت له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌ن، كه گه‌ڕان به دوایاندا، زیاتر له ساڵێك كاركردنی به‌رده‌وامی ده‌وێت.
-دوای ده‌ستخستنی هه‌ر ده‌ستنووسێك، هه‌نگاوی ساغكردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا. ئه‌م هه‌نگاوه به سه‌ختترین هه‌نگاو داده‌نرێ. له ئاكامی دروستبوونی هه‌ر گرفتێك له‌مه‌ڕ خوێندنه‌وه‌و ساغكردنه‌وه‌ی، په‌نا بۆ ئه‌و ژماره كه‌مه له پسپۆڕانی بواری ده‌ستخه‌ت ده‌به‌ین، كه له كوردستاندا هه‌ن. ئه‌مه‌ش له رێگای هاوئاهه‌نگی و سازكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان.
-دوای ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووس، له رووی پسپۆڕییه‌وه پۆلین ده‌كرێن و به نووسراو ئاگاداری لیژنه‌ی زانستی هه‌ر به‌شێكی په‌یوه‌ندیدار له فاكه‌ڵتییه‌كان ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌م ده‌ستخه‌ته كه‌ره‌سته‌یه بۆ تێزی ماسته‌رو دكتۆرا‌و توێژینه‌وه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی (الترقیه العلمیه)، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
أ: له دوای ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ستخه‌تخانه‌ی زانكۆ هه‌وڵ ده‌دا، له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر/دكتۆرا) رۆڵی خۆی ببینێ، ئه‌ویش له رێگای دانانی وانه‌یه‌كی یه‌ك كۆررسی له چوارچێوه‌ی وانه‌كانی خوێندنی باڵا، كه وانه‌ی (ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ستخه‌ته‌كان)ـه، كه له زۆربه‌ی زانكۆكانی جیهان نه‌ك هه‌ر وانه‌یه‌كه، به‌ڵكو به‌ش و پسپۆڕی تایبه‌ت به‌م بواره كراوه‌ته‌وه و تێزه‌كان بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش به ئامانجی ئه‌وه‌ی قوتابییانی خوێندنی باڵا له ژێر كاریگه‌ری وانه‌كه، ئه‌م ده‌ستخه‌تانه بكه‌نه كه‌ره‌سته‌ی توێژینه‌وه‌كانیان.
ب: تا ئێستا ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداربین، ده‌ستنووسی زانایانمان به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و توركی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان هه‌یه، له رووی جۆری بابه‌تیشه‌وه ئه‌م بابه‌تانه له‌خۆده‌گرن:
یه‌ك: به زمانی كوردی:
ئه‌و ده‌ستنووسانه‌ی به زمانی كوردین و بۆ مێژوویه‌كی زیاتر له سه‌د ساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆ به‌شه زانستیه‌كانی كوردی، مێژوو، كۆمه‌ڵناسی و شه‌ریعه، ده‌بنه كه‌ره‌سته‌ی توێژینه‌وه. بۆ نموونه:
له به‌شی كوردیدا، له ژانره‌كانی (په‌خشان، داستان، به‌یت، شیعر، رێزمان) ده‌ستنوسمان هه‌ن و ده‌شێ قوتابی خوێندنی باڵا، هان بدرێت ئه‌م كه‌له‌پووره ده‌ست لێ نه‌دراوه بكاته كه‌ره‌سته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌قانه‌ی سه‌ره‌وه به جۆرێك له جۆره‌كان، بۆ به‌شه‌كانی تریش كه له سه‌ره‌وه ناومان بردن، ده‌بنه‌وه به كه‌ره‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه.
دووم: به زمانی عه‌ره‌بی:
ره‌نگه به‌م زمانه زۆرترین ده‌ستخه‌ت له كوردستان به‌گشتی و ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی ده‌ستبكه‌ون. ئه‌م ده‌ستنووسانه‌ش له رووی بابه‌ته‌وه چه‌ند بوارێك له‌خۆده‌گرن، وه‌ك: (زانستی كه‌لام، لۆجیك، رسته‌سازی "النحو"، وشه‌سازی "الصرف"، ئایینی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، گه‌ردونناسی، مێژوویی، بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان، زانستی مقولات، ئه‌ده‌بیات به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، زانستی عه‌رووز، زانستی ته‌جوید، فه‌رهه‌نگناسی، زانستی پیت "علم الحروف، وعلم الجفر" پزیشكیناسی، نامه‌ی كه‌سی، بیركاری، ئه‌ستێره‌ناسی، بورجه‌كان....) كه ئه‌مانه بۆ به‌شه‌كانی (عه‌ره‌بی، كۆمه‌ڵناسی، كوردی، ده‌رونناسی، مێژوویی، جوگرافیا) سوودی زۆریان ده‌بێ.
پاشان هاندانی به‌شی عه‌ره‌بی و شه‌ریعه، به‌وه‌ی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستنوسه‌كان بكه‌ن و به‌رهه‌می زانایانی كورد بكه‌نه كه‌ره‌سته كه به زمانی عه‌ره‌بی خزمه‌تی زمان و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و زانسته شه‌رعییه‌كانیان كردووه. كردنه كه‌ره‌سته‌ی ئه‌مه، له یه‌ك كاتدا خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به كه‌له‌پووری گه‌له‌كه‌مان، كه پێویسته زانكۆ شانی وه‌به‌ر نێ.
سێ: به زمانی فارسی و توركی:
هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه، به زمانه‌كانی فارسی و توركیش له‌لایه‌ن زانایانی كورده‌وه نووسراون. ئه‌مه‌ش ده‌بێته كه‌ره‌سته بۆ به‌شی توركی و فارسی كه له هه‌ندێك له زانكۆكانی كوردستان هه‌ن، یان ده‌توانرێ بۆ بواری به‌راوردكاری له‌گه‌ڵ زمانه‌كانی تردا، سوودیان لێ وه‌رگیرێ.
ج-دوای ئه‌وه‌ی مه‌ڵۆیه‌ك له‌م ده‌ستخه‌تانه ئه‌رشیفكران و هه‌وڵی توێژینه‌وه‌یان درا، پاشان ئه‌م ده‌ستنووسخانه‌یه، له رێگای سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه هه‌نگاوه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ ته‌واوی كوردستان. دواتر له رێگای په‌یوه‌ندی دروستكردن له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌ستخه‌تی زانایانی كوردیان لایه‌و ئێستا له هه‌ولێر نوێنه‌رایه‌تییان هه‌یه و به هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م وڵاتانه، هه‌نگاوی جددی ده‌نرێ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ ئه‌م وڵاتانه به ره‌سمی رێگا به شاندی زانكۆی سۆران بده‌ن، كه له ده‌ستنووسخانه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌وه، هیچ نه‌بێ ده‌ستخه‌تی زانایانی كورد كۆپی بكرێن و وێنه‌یان بۆ ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران بهێنرێنه‌وه. بێگومان ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه و هیچی له هه‌وڵه سیاسی و كولتوریه‌كانی تر كه‌متر نییه.
ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر: د. هێمن عمر احمد
پۆستی ئه‌لیكترۆنی سه‌نته‌ر: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.