ئەم بەشە تەرخان کراوە بۆ خوێندنی زمان و کولتووری عەرەبی، ئەویش بە پێشکەش کردنی چەند وانەیەک لە بوارەکانی مێژوو، زمان و ئەدەب. لە کاتی خوێندندا، پرۆگرامێکی بەهێزی عەرەبی بە قوتابییان دەووترێتەوە، کە سهرنج دهخاته سەر ئەدەب و شیعر و زمانەوانی عەرەبی. ئەم بەشی لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و ئێستا ساڵانە نزیکەی ٢١٥ قوتابی لەم بەشە دەخوێنن، کە خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر لە خۆ دەگرێت و لە لایەن ستافێکی ٢٩ كهسییهوه، وانەکان دەگۆترێنەوە.