واتای مێژوو,گرنگی مێژوو:
مێژوو زانستێكی گه‌وره و به‌كه‌لكه,زانستی زانسته‌كانه,هیچ زانیارییه‌كی گرنگ نییه مێژووی تایبه‌تی خۆی نه‌بێت,وه‌ك مێژووی سروشت ومێژووی پزیشكی ومێژووی ئابوری و مێژووی ئه‌ده‌ب وزوبان ومێژووی سه‌ربازی و مێژووی وه‌رزش ومێژووی كیمیا وفیزیا...هتد.به‌ڵام له هه‌موان گرنگتر مێژووی ژیانه كه گشت زانسته‌كانه و روداوه‌كانی رۆژانه وئاڵوگۆره‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌گرێته‌وه..بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ده‌رسه‌كانی مێژوو گه‌وره‌ن,نه‌مری راسته‌قیته لای مێژووه.
نزیكه‌ی ٤٣٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مێژوونووسی گه‌وره‌ی كورد شه‌ره‌فخانه‌ی به‌دلیسی له سه‌ره‌تای((شه‌ره‌فنامه))دا ده‌رباره‌ی مێژوو نووسیویه‌تی وده‌ڵێ:((له لای ئه‌وانه‌ی زۆر زرینگ و ژیرن و ورده‌كارن و دوور ده‌بینن و به‌ڕاوبیرن)) له‌گه‌ڵ((هه‌موو نووسه‌رێكی له‌زه‌برو هه‌موو زانایه‌كی زۆرزان وده‌م ڕاست و هه‌موو ئاگادارێك له به‌سه‌رهاتی رابوردوون)) مێژوو((له سه‌رووی هه‌موو هونه‌رانه‌وه‌یه)).
ئه‌ركی گه‌وره‌ی مێژوو بریتی یه له دیار كردنی به‌سه‌رهاتی هه‌مه‌جۆری ژیانی ئاده‌میزاد پێكرا یا جیاوازه,به‌پێی قۆناغ یا به‌شێك له قۆناغ, وێرای ده‌ستنیشانكردنی هێزی بزوێنی و تایبه‌ته‌كانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئاڵ وگۆرانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتوون, له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی ده‌رسه‌كانی به‌پێی سه‌نگ وقه‌واره‌یان..
ئامانجه‌كانی به‌ش:
ئامانجی به‌شه‌كه‌مان بریتیه له هه‌وڵێكی زانستی و نیشتمانی بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانستی گۆشكراو به‌زانستی مێژوویی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌ی هه‌بێت بۆ ڕووداوه مێژوویه‌كان و ڕووداوه ڕووته‌كان به شرۆڤه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیانه‌ی مێژوویی وه به‌ره‌چاوكردنی میتۆدی زانستی به‌ئاراسته‌ی گه‌یشتن به ڕاستیه حاشا هه‌لنه‌گه‌ره‌كان وه نزیكتر له ڕه‌ها. له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه نه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌بێت كه هه‌رگیز نیشتمان و مێژووه‌كه‌ی به‌پیرۆز بزانێت وه وه‌شارستانیه‌كه‌ی بپارێزێت و به‌شدار بێت تێدا، وه ڕابردووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌باش و خراپیه‌كانیه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنێ وه‌په‌ندیان لێ وه‌ربگرێت دوور له‌هه‌ست و سۆز.
ئامانجی ئاینده ودرێژخایه‌ن:
-بایه‌خدانی پێویست به پێشخستنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و ئاڵ وگۆری زانیاری له گه‌ل زانكۆكانی دیكه‌ی كوردستان و زانكۆی جیهانی بۆ نوێكردنه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندكرنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن.
-بایه‌خدان به گرێدانی كۆنفرانسی زانستی.
-بایه‌خدان به مێژووی كۆن و كردنه‌وه‌ی به‌شی شوێنه‌وار.
-گرنگی دان به نووسینی توێژینه‌وه‌ی زانستی له لایه‌ن مامۆستایانی به‌شه‌كه‌وه.
-گرنگی دانی زیاتر به سمینار پێشكه‌ش كردن له لایه‌ن مامۆستایان و قوتابییانه‌وه.
-دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌شی مێژوو.
-كردنه‌وه‌ی خوێندنی دكتۆرا.
-هه‌وڵدان بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی مامۆستایانی به‌شه‌كه‌مان بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌رزتر.
-ده‌ركردنی بڵاوكراوه‌یه‌كی زانستی مێژوویی.
مێژووی كردنه‌وه‌ی به‌ش:
به‌شه‌كه‌مان بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك به‌شێكی زانستی له‌ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ دامه‌زراوه, كه‌وا به‌رێز (م. عبدالخالق عبدالله عپمان) وه‌ك سه‌رۆك به‌شی ,به‌شه‌كه‌مان ده‌ست نیشانكرا. به‌لام له ئێستادا ئه‌ركه‌كه سپَیردراوه به به‌رێز(د. ئامانج احمد دلزار).