ئه‌م به‌شه یه‌كێكه له به‌شه‌كانی فاكه‌ڵتی ئاداب له زانكۆی سۆران، له ساڵی ٢٠١٢ له شاری سۆران دامه‌زراوه. دامه‌زراندنی به‌شی كۆمه‌ڵناسی یه‌كێكه له ئه‌نجامه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌ومی زانكۆی سۆران.له هه‌مانكاتدا به مه‌به‌ستی پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه زانستیه‌ی كه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا هه‌یه له بواری كۆمه‌ڵناسی. ئه‌م به‌شه پرۆگرامێكی تایبه‌تی ئاماده‌كرد كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێشنیاركرا به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. كه پرۆگرامی ئه‌م به‌شه بایی لینگواڵه (دوو زمانه‌یه) واتا خوێندن له‌م به‌شه‌دا به ( زمانی كوردی و ئینگلیزی)ه.هه‌روه‌ها له ساڵی ئه‌كادیمی ٢٠١٢-٢٠١٣ قوتابیان له‌م به‌شه‌دا وه‌رگیراون، كه له ئێستادا ته‌نها دوو قۆناغ له خۆی ده‌گرێت ئه‌وانیش قۆناغی ( یه‌كه‌م و دووه‌م) ن.
ئامانجی به‌شی كۆمه‌ڵناسی
ئامانجی كورتخایه‌ن:
بریتییه له په‌روه‌رده و فێركردنی خوێندكاران له بواری كۆمه‌ڵناسی به ئاستی كوالیتی به‌رز له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی خوێندندا، به جۆرێك ساڵ به ساڵ كوالیتیه‌كه به شێوه‌ی زنجیره‌یی بگاته ئاستی ستاندارده جیهانیه‌كان.
ئامانجی مام ناوه‌ند:
له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنێكی وورد و فراوانی چوار ساڵه‌دا، خوێندكاران دوای ده‌رچوون له زانكۆ شاره‌زایان ده‌بێت له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ توانای ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیان هه‌بێت.
دووه‌م/ جگه له زمانی كوردی، خوێندكاران بتوانن شاره‌زاییان له زمانی ئینگلیزیش هه‌بێت .
سێیه‌م/ ده‌رچوانی زانكۆ به شێوه‌ی پراكتیكی وه‌كو كادیرێكی زانستی ئاماده‌باشیی ته‌واویان هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له ناو سیسته‌م و دامه‌زراوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا پێیان ده‌سپێردرێت.
چواره‌م/ به‌رده‌وام كولتوور و كۆمه‌ڵگا و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بخاته ژێر پرسیاری جدی و لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكات ، ببێته خاوه‌نی راسپارده و گه‌یشتن به به‌رئه‌نجامی زانستی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا.
ئامانجی درێژخایه‌ن:
دوای په‌روه‌رده‌یه‌كی زانستییانه و شاره‌زایی تیۆریی و پراكتیكی، ده‌رچوانی زانكۆ ده‌بن به خاوه‌نی تێروانینێكی كۆمه‌ڵناسیانه، ئینجا له پلانێكی ده ساڵه‌ی به‌شی كۆمه‌ڵناسییدا زانكۆ به گشتی و كۆمه‌ڵناسان به تایبه‌تی رۆڵێكی زۆر ئه‌كتیڤ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بێت له ئه‌نجامدانی چاكسازی ریشه‌یی له بواره‌كانی ژیانی خه‌ڵك. كۆمه‌ڵناسان ئه‌و رێنوێكار و داینه‌مۆی گۆڕینی هزری باو و ئه‌و كۆت و به‌ربه‌ستانه بن كه رێگه له پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌گرن.هه‌روه‌ها ئاسۆیه‌كی فراوانتر له تێڕوانین و هزری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی وه‌كو هه‌موو كۆمه‌ڵگا هاوچه‌رخ و پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا ده‌رگای په‌ره‌سه‌ندنی هه‌مه‌لایه‌نه به رووی خۆیاندا بكه‌نه‌وه، وه هه‌روه‌ها ببنه خاوه‌نی هزر و كولتوری ناتوندوتیژیی كه هانده‌رێكی سه‌ره‌كیه له ره‌وتی وێناكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن و هاوچه‌رخ.