فاکەلتی پەروەردە یه‌كێكه له فاكه‌ڵتییه‌كانى زانكۆى سۆران و سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 2008، كه ئه‌وكات وه‌ك كۆلێجێك له زانكۆى سه‌لاحه‌دین، دامه‌زرا. دواى درووست بوونى زانكۆى سۆران، بوو به به‌شێك له زانكۆى سۆران و پاش ئه‌وه‌ش كه فاكه‌ڵتییه‌كان پێكهاتن ناوه‌كه‌ى گۆڕا بۆ فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده و له ئێستادا له هه‌ردوو "سكوڵى په‌روه‌رده‌ى بنیات" و "سكوڵى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش" پێكدێت. هه‌رچى سكوڵى په‌روه‌رده‌ى بنیاتیشه، دوو به‌شى زمانى كوردى و زانسته گشتییه‌كان، له‌خۆ ده‌گرێت.
فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده له ئێستادا، خاوه‌نى 53 مامۆستاى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرایه.