بەشی بیرکاری

ئەم بەشە بەشێکی نوێیە و لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە. پاش ئەوەی کە قوتابیان پۆلی دوازدەی ئامادەیی تەواو دەکەن، دەتوانن لەم بەشە بخوێنن. ئەو قوتابیانەی کە لەم بەشە وەردەگیرێن دەبێت ئارەزوویان لەسەر بابەتە زانستییەکان هەبێت، بەتایبەتی لە بواری بیرکاریدا.

ئامانجەکانی ئەم بەشە بریتین لە:

ئامانجی ئەم بەشە ئەوەیە کە وا لە قوتابیان بکات بتوانن باکگراوندێکی بیرکاری ئەکادیمی جۆراوجۆر، تەکنیکی و کەسێتییان هەبێت تاکو ئەم کارانەی خوارەوەی پێ ئەنجام بده‌ن:

بەکارهێنانی بیرکردنەوەیەکی رەخنەگرانە و لۆژیکی، لە کاتی چارەسەر کردنی کێشەکاندا.

بەکارهێنان و گونجاندنی جۆرەها ستراتیژی گونجاو (بە تەکنەلۆژیاشەوە) بۆ لێکۆڵینەوەی خەملاندنە بیرکارییەکان، چارەسەرکردنی کێشەکان و بریاردان لەسەر لۆژیكی ئەنجامەکان.

بەکارهێنانی شێوازی بیرکارییانە بۆ پێشکەش کردن و تێگەیشتنی پەیوەندییە چەندێتییەکان.

ناسین و بەکارهێنانی بیرکاری لە بابەتە نا بیرکارییەکان بۆ لێکدانەوەی دیاردەی فیزیکی و کۆمەڵایەتی.

بەکارهێنانی زمان و سیمبۆڵە بیرکارییەکان لە دەربڕینی بیرۆکە بیرکارییەکان، بەشێوەیەکی راست و درووست

تێگەییشتنی ڕۆلی بیرکاری لە کۆمەڵگادا.

ڕێکخستن و بەهێزکردنی بیرکردنەوەی بیرکاریی لە ڕێگای پەیوەندی کردن بە شێوازی نووسین و زارەکی.

گەشەپێدانی بنچینەی زانیاری پەیوەندیدار، لە خۆئامادە کردن بۆ فێربوونی ئەزموونی زیادە لە بواری بیرکاری لە کاتی بەهێزکردنی پەروەردەی بیرکاری.

درووستکردنی باوەربەخۆبوونی تاک به‌ توانای خۆی، لە تێگەییشتن و جێبەجێکردنی بیرکاری.