ئەم بەشە لە ساڵی ٢٠٠٥کراوهتهوه و سەرەتا سەر بە کۆلێژی پەروەردە بوو (کە ئێستا ناوی گۆڕاوە بۆ "فاکەڵتی پەروەردە)، بەڵام ئێشتا ئەم بەشە تاکە بەشە لە فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی.
ئەو قوتابییانەی کە پۆلی دوازدەی ئامادەیی تەواو دەکەن و حەز لە تیۆری وەرزش دەکەن، دەتوانن لەم بەشە وەربگیرێن. قوتابییان بەشداری ڕاهێنانی وەرزشی دەکەن و فێری وانە ووتنەوە و تەکنیکەکانی مهشقكردن دەکرێن. دەرچووانی ئەم بەشە دەبنە مامۆستای بابەتی وەرزش لەو قوتابخانانەی کە وانەی وەرزش دەخوێنن.
ئامانجەکانی ئەم بەشە بریتین لە:
•راهێنان و ئامادهكردنیمامۆستای وهرزش و بڵاو کردنەوەی بابەتی وەرزشی، بۆ ئەوەی قوتابخانەکان سوودیان لێ وەرگرن.
•پهروهردهكردن و ئامادهكردنی ڕاهێنەری وەرزشی چالاک و لێکۆڵەری بە پەڕۆش، تاکو سوودیان هەبێت بۆ وڵات.