رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ١٢/١٢/٢٠١٩، به ئاماده‌بوونی زیاتر له دووسه‌د كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌دار و په‌ڕله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسا، سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆژیای عێراق له زانكۆی سۆران، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی دیكه، كۆنفرانسێكی زانستی‌یان له په‌ڕله‌مانی فه‌ڕه‌نسا، له‌ژێر ناونیشانی (عێراق ده‌وڵه‌تێكی بێ نه‌ته‌وه)، رێكخست.
له‌م كۆنفرانسه‌دا، كه حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا هه‌م وتاری كردنه‌وه و هه‌م وتاری كۆتایی پێشكه‌شكرد، چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ئه‌كادیمی باسیان پێشكه‌شكرد.
یه‌كێك له پێشكه‌شكاره‌كان به‌ڕێز "د. عادل باخه‌وان" سه‌رۆكی سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆژیای عێراق بوو، كه له بابه‌تێكی زانستی و شیكارییانهدا، زۆر به وردی سه‌باره‌ت به سه‌ده‌یه‌ك له مێژووی شكستی ده‌وڵه‌تی عێراق له درووستكردنی نه‌ته‌وه‌ی عێراقیدا، دوا و، زۆر به
گه‌رمی له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه، پێشوازی لێكرا.
پێویسته بگوترێ، كه به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه، زۆر سپاسی سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆژیای عێراق یان كرد، كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی جدی ئه‌و سه‌نته‌ره نه‌بوایه، كۆنفرانسه‌كه رێكنهدهخرا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به كاره‌كانی سه‌نته‌ره‌كه و راكێشانی سه‌رنجی ئاماده‌بووان، د. باخه‌وان له لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆ گوتی، چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی فه‌ڕه‌نسا، داوایان لێكردم، تا سه‌ردانی زانكۆی سۆران بكه‌ن و له نزیكه‌وه كاره‌كانی ببینن.