لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ زانکۆی سۆران به مه‌به‌ستی به‌شداری له تاوتوێی نامه‌یه‌كی ماسته‌ر له بواری یاسا و، له په‌راوێزی ئه‌و چالاكییه زانستییه‌دا، به‌ڕێز "پ.ی.د. ئومێد سه‌باح" سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە ئۆفیسی ڕاگری فاکەڵتیی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، له دانیشتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، چه‌ند پرس و بابه‌تێكیان تاوتوێ كردن.
له‌و دانیشتنه دۆستانه‌یه‌دا، سەرەتا به‌ڕێز "پ.ی.د. روشدی سەمەد" بەناوی سەرۆک و ئەنجومەنی زانکۆوە بەخێرهاتنی بەڕێزیانی کرد و ئەندامانی ئەنجومەنی ناساند و له وته‌یه‌كی كورتدا، سه‌باره‌ت به زانكۆی سۆران دوا. لە به‌رامبه‌ریشدا، به‌ڕێز سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە سەرۆک و تیمی زانکۆی سۆران کرد، کە لە پێشخستنی زانکۆ بەردەوامن و، لە ماوەیەکی کورت‌دا زانکۆیان گەیاندۆتە ئاستێک، کە ببێتە ناوێکی درەوشاوە لە کوردستان. هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كه‌یاندا، جەنابیان خۆی بە ئەندامێکی تیمی زانکۆ ناساند و ئامادەیی خۆی و ئەنجومەنی وەزیرانی دەربڕی بۆ پاڵپشتی و سەرخستنی زانکۆی سۆران و پڕۆژەکانی.