رۆژی دووشه‌ممه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌رۆكی به‌شه‌كان و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری زانكۆ، له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا، رێز له "د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی زانكۆ گیرا، كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و لێهاتوویی و ماندوونه‌نانسییه‌وه، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆی سۆران كاری كردبوو و، هاوڕێ له‌گه‌ڵ تیمی زانكۆ، رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له بنیاتنانی تۆڕی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆ.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا، یاریده‌ده‌ری نوێی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی "د. محه‌ممه‌د عه‌لی" ناسێنرا و، پیرۆزبایی لێ كرا.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆ، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، وته‌یان پێشكه‌شكرد و، تێكڕا ئه‌وه‌یان پشتڕاست كرده‌وه، كه د. نه‌هرۆ یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی زانكۆ و له پشتی زۆرێك له سه‌ركه‌وتنه‌كانی زانكۆوه‌یه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌میشه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه برایه‌تی و هاوهه‌ستی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن وستافی زانكۆی به‌هێزكردووه. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش سوپاس و پێزانینی تایبه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به ناوبراو ده‌ربڕی و هیوایان خواست له بڕگه‌كانی داهاتووی ژیانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
سه‌باره‌ت به یاریده‌ده‌ری نوێی سه‌رۆكی زانكۆش، له وته‌ی به‌ڕێزانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، ئه‌وه ئاماژه‌ی پێكرا، كه د. محه‌ممه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌كادیمی سه‌ركه‌وتوو و جدییه و بێگومان جێگره‌وه‌یه‌كی شایسته‌یه و ده‌توانێ رۆڵی به‌رچاوی هه‌بێ له به‌ره‌وپێشبردنی پلانه زانستییه‌كانی زانكۆ.
له وته‌یه‌كیشدا، به‌ڕێز د. نه‌هرۆ زۆر سپاسی هه‌موو ئاماده‌بووانی كرد و، گوتی، ئه‌زموونی له زانكۆی سۆران یه‌كێك له وێستگه گرنگه‌كانی ژیانی بووه و زۆر شتی نوێ له‌م زانكۆیه فێربووه. هاوكات جه‌ختیشی له‌سه‌ر گیانی یه‌ك تیمی ئه‌ندامانی تیمی زانكۆی سۆران كرده‌وه، كه بێگومان رۆڵی هه‌بووه له هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كان به باشترین شێوه.
دواتر به‌ڕێز "د. محه‌ممه‌د عه‌لی" یاریده‌ده‌ری نوێی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و وێڕای سپاس و پێ‌زانین به‌رامبه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆ پێدانی ئه‌و متمانه‌یه، هیوای خواست كه هه‌مووان وه‌كو یه‌ك تیم بتوانن درێژه به سه‌ركه‌وتنه‌كانی زانكۆی سۆران بده‌ن. هه‌روه‌ها زۆر سپاسی د. نه‌هرۆی كرد، كه له ماوه‌ی رابردوودا به باشترین شێوه كاره‌كانی خۆی ئه‌نجدامداوه و زۆر سوود له بیرۆكه و كاره‌كانی وه‌رگیراوه و بناغه‌یه‌كی باشی داناوه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌رده‌وام ده‌بن له سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموون و لێهاتووییه‌كانی به‌ڕێزیان.
له دوایین بڕگه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌شدا، دوای پێشكه‌شكردنی سوپاس و پێزانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران و دیاری زانكۆ، له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌وه دیاری پێشكه‌ش به دیاری و رێزلێنان پێشكه‌ش به د. نه‌هرۆ كرا.
سی ڤی د. نه‌هرۆ زاگرۆس
http://www.soran.edu.iq/images/news/2019/cv/Dr.Nahro-Zagros-CV.pdf
سی ڤی د. محه‌ممه‌د عه‌لی
http://www.soran.edu.iq/images/news/2019/cv/Dr.Mohammed-Ali-CV.pdf